Selma Kasap
05 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ههزار و ٦٧٣ كهسی دیکە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٥٦ كهس گیانیان لهدهستداوە، كۆی گشتیی حاڵهتهكانی تووشبوون بۆ ٢٧٨ ههزار و ٢٢٨ و كۆی گشتیی گیان لهدهستدان بۆ شهش ههزار و ٦٢٠ بهرزبووهتهوه.
"نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لە رێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr" بڵاوكرايەوە.
بەپێی نەخشەكە، ئەمڕۆ ٩٩ هەزار و ٤٩٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٦٧٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە
هەر بەپێی نەخشەکە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٦ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، ٩٨٤ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٥٠ هەزار و ٩٢ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى، حەوت مليۆن و ٦٨٢ هەزار و ٦٩٧ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٧٨ هەزار و ٢٢٨ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە شەش هەزار و ٦٢٠ حاڵهت.
ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٢١ هەزار و ٥١٦، و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٩١ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٧,٥ـە.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "بۆ پاراستنى خۆشەويستانمان ناچارين پابەندى رێنماييەكان بين. ئەم ناچار بوونە ئەركێكە بۆ هەر تاكێكمان بەبێ ئەوەى ناچارمان بكەن دەبێت پابەندبين. بەڵام كە پێكەوە بەرەنگارى ڤايرۆسەكە بينەوە براوە دەبين. هێزمان لە پێكەوە پابەندبوونە".