Burcu Çalık Göçümlü
17 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٣٤ هەزار و ١٦١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی حەوت هەزار و ١٦١ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٣٨ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشته‌ی رۆژانەى په‌یوه‌ست به ڤايرۆسى كۆرۆنا و رێژه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ـه‌وه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٣٤ هەزار و ١٦١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی حەوت هەزار و ١٦١ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٣٨ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و پێنج هه‌زار و ٤٩٠ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو ١٨ ساڵه‌وه‌یه و دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه له‌سه‌دا ٦٢،٦١ـه و ئه‌وانه‌ی دۆزی دووه‌میان وه‌رگرتووه له‌سه‌دا ٣٢،٧٩يه.
له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، كۆی گشتیی ٥٧٢ هه‌زار و ١٥٤ دۆز ڤاكسین له شێوه‌ی دۆزی یه‌كه‌م، دووه‌م و سێیه‌مدا به‌كارهێنراوه.