İzzet Mazi,Adsız Günebakan,Mehmet Fatih Aslan,Ramal Abdullah Mahmood
10 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2018
عه‌نتاب – AA
ته‌مومژێكی چڕ شارەکانی عه‌نتاب، كلیس و ئورفای ته‌نیوه‌ته‌وه.
به هۆی ئه‌و ته‌مومژه چڕه‌ی شاری عه‌نتاب و شارۆچكه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ته‌نیووه‌ته‌وه مه‌ودای بینین بۆ ٢٠ مه‌تر دابەزیوە و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ شۆفێران دروستكردووه.
هه‌ر به هه‌مان هۆکارەوه ژماره‌یه‌ك گه‌شتی ئاسمانی بۆ ژمارەیەک شار هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه.
مه‌ودای بینین له به‌رزاییه‌كانی كلیس بۆ ١٥ مه‌تر دابەزیوە و شۆفێران له رێگای داگیرساندنی لایتی ته‌مومژ ده‌توانن به رێگای هاتای و رێگای عه‌نتاب-دا هاتوچۆ بکەن.
مه‌ودای بینین له ئورفاش بۆ ٤٠ مه‌تر دابەزیوە و شۆفێران بۆ چوونه شار و شارۆچكه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئورفا ده‌بێت لایتی ته‌مومژ دابگیرسێنن.
تیمه‌كانی هاتوچۆش له هه‌رسێ پارێزگاكه هۆشدارییان داوه به شۆفێران له لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كانیان به هێواشی، پابه‌ندبوون به پشتێنه‌ی دڵنیایی، ره‌چاوكردنی مه‌ودای دوور و نزیكی و داگیرساندنی لایتی ته‌مومژ.