توركيا, ژيان

تاڤگەكانى گورپنار لەگەڵ رەنگەكانى پايزدا جوانييەكى سيحراوى دەبەخشن

سرووشت و جوانى شاراوەى تاڤگەكانى گورپنار لە شارۆچكەى دارێندە لە ماڵاتيا، لە وەرزى پايز بووەتە جێى سەرنجى گەشتياران.

Ayhan İşcen  | 19.11.2020 - نوێکردنەوە : 08.02.2021
تاڤگەكانى گورپنار لەگەڵ رەنگەكانى پايزدا جوانييەكى سيحراوى دەبەخشن

Malatya

ماڵاتيا - AA

سرووشت و جوانى شاراوەى تاڤگەكانى گورپنار لە شارۆچكەى دارێندە لە ماڵاتيا، لە وەرزى پايز بووەتە جێى سەرنجى گەشتياران.

ئەو تاڤگەيە كە بە ٢٤٣يەمين پاركى سروشتيى توركيا راگەيەندراوە، بە گەڵا زەردەكانى پايز بووەتە وێستگەى هەوادارانى سروشت و فۆتۆگرافەران.

تاڤگەكە رەنگەكانى، سەوز و شين و زەردى لە خۆگرتووە، بە جوانى سروشتى لە وەرزى پايز بووەتە مۆڵگەيەك بۆ حەوانەوەى گەشتيارە ناوخۆيى و بيانييەكان.

ئەو تاڤگەيەى كە لە هاويندا بە هەواى فێنك و ئەو سەوزايەى كە دايپۆشيوە، لە زستاندا بە شۆڕبوونەوەى چەندين مەتر چلورە و لەم وەرزەدا بە ديمەنى سيحراوى گەڵاڕێزان پێشوازى لە ميوانەكانى دەكات.

لەناو چەمەكاندا نزيكەى ٢٣ تاڤگە و ئەشكەوتى خۆڕسك هەيە، كە ديمەنێكى دڵڕفێن پێشكەشدەكات.


- "جوانييەكى ئاشكرانەكراو"

ئەندامى كۆمەڵەى ماڵاتيا بۆ وەرزشەكانى پاسكيلسوارى و سروشت ياسەمين گولەر، لە لێدوانێكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، گوتى: " وەكو كۆمەڵە بۆ بينينى جوانى سرووشتى پايز لە دارێندە لە ماڵاتياوە هاتووين".

ياسەمين گولر گوتيشى، "تاڤگەكانى گورپنار شوێنێكى بێوێنەيە. ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێكانم بۆ پياسە كردن هاتين بۆ ئێرە. ئێرە جوانييەكى ئاشكرانەكراوى ديكەى ماڵاتيايە. جوانييەكى پايزى باوەڕپێنەكراوە، رەنگەكان، كەشەكە، سروشت زۆر بێوێنەيە. لە چەمەكەى پشت تاڤگەكەوە هاتين. جوانييەكى زۆرمان لە هەوراز و نشێوەكان بينى. شوێنێكى ئارامى بەخشە. وزەيەكى زۆر جوانمان دەداتێ. پێويستە هەر چوار وەرزەكە لێرە بيت. ئامۆژگارى هەموو كەسێك دەكەم بێن ئێرە ببينن".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın