Abdullah Coşkun
05 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2021
کۆنیا - AA
لەگەڵ توانەوەی بەفری سەر لووتکەی تۆرۆسەکانی ناوەڕاست و شۆڕبوونەوەی ئەو ئاوە سازگارە بۆ ناو دەریاچەی بەیشەھیر، دیمەنێکی دڵڕفێن دەبەخشێت.
تاڤگەی پنارگۆزو کە دەکەوێتە نێوان شارۆچکەی بەیشەھیر لە پارێزگای کۆنیا و شارۆچکەی یەنیشاربادەملی لە پارێزگای ئیسپارتا و یەکێکە لە گەورەترین سەرچاوەکانی دەریاچەی بەیشەھیر، لە وەرزی بەھاردا، بە تێکەڵبوونی سەوزایی و دەنگی خوڕەی ئاو، سەرنج بۆ خۆی رادەکێشێت.
ئاوی تاڤگەکە کە لە توانەوەی بەفری سەر لووتکەی تۆرۆسەکانی ناوەڕاست، کە دەکەوێتە باشووری کوێستانەکانی کۆنیاوە سەرچاوەی وەرگرتووە، لە کۆتایی گەشتێکی ٤٥ کیلۆمەتری لە دامێنی سرووشتەوە بە دەریاچەی بەیشەھیردا شاددەبێت.
رێگای تاڤگەکە کە بەھۆی رێککارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داخراوە و لە رابردوودا لە وەرزی بەھاردا زۆرترین گەشتیار رووی تێکردووە، ئێستا بەھۆی "داخستنی سەرتاسەری" ئارامترین رۆژەکانی بەسەردەبات.
کاتێک بەو رێڕەوە داپۆشراوە بە سەوزایی گەڵای دارەکان و لە ژێر ئاوازی جریوەی باڵندەکان دەگەیت بە تاڤگەی پنارگۆزو، خۆی وەکو "بەھەشتێکی شاراوە" دەنوێنێت، لەو کاتانەی کە سنووردارکردنی ھاتوچۆ هەڵدەگیرێت ئەوا دەرگای جیھانێکی نوێ بۆ گەشتیارانی دەکاتەوە.
کۆنیا.. تاڤگەی پنارگۆزو بەھەشتە شاراوەکەی چیاکانی تۆرۆس