Savaş Güler
30 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2021
کۆنیا - AA
لە پارێزگای کۆنیا، شەش کەس بە کوژراوی لە نێو خانوویەکدا دۆزرانەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دهست كهوتوون، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی تەرمی شەش کەس لەنێو خانوویەکدا له ناوهندی شارۆچکەی مەرام سهر به پارێزگای كۆنیا، ژمارەیەکی زۆر تیمی تەندروستی و پۆلیس رەوانەی شوێنى رووداوەکە کران.
تیمەکانی پۆلیس کە پاش ماوەیەکی کەم گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، رێکاری ئەمنیی فراوانیان لە ناوچەکە گرتە بەر.
دوای چوونە ژوورەوەی تیمەکانی تەندروستی ، ئهوه دهركهوت كه شهش كهس له نێو خانووهكهدا كوژراون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو شەش کەسە لە رێگەی چەکەوە کوژراون.
تیمەکانی پۆلیس، کە خەریکی لێکۆڵینەوەن لە شوێنی رووداوەکە، و کاری دەستگیرکردنی گومانلێکراوانیان دەست پێکرد.