Özkan Bilgin
08 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2021
وان - AA
لە شارۆچکەی گورپنار سەربە پارێزگای وان، ئاستی ئاوی بەنداوی زەڕنەک کە لەسەر رووباری هۆشاپ دروست کراوە، بۆ نزمترین ئاستی چەند ساڵی رابردوو دابەزیوە.
بەنداوی زەڕنەک کە بە ئامانجی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا و گلدانەوەی ئاو لەنێوان ساڵانی ١٩٨٠- ١٩٨٨ بنیاتنراوە، بەڕێژەی دوو لەسەر سێی ئاوەکەی کەمی کردووە.
حیکمەت دۆغاڵ کە ماوەی ٢٥ ساڵە لە بەنداوەکەدا، ماسی راو دەکات بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەمساڵ وشکەساڵییەکی بەهێزە. بەدرێژایی ٢٥ ساڵی ژیانی ماسیگریم نەمبینیوە ئاوی بەنداوی زەڕنەک تا ئەو ئاستەی ئێستا کەم بکات. لە کاری ماسیگرتنیشدا گرفتمان بۆ دروستبووە. کەمبوونەوەی ئاستی ئاوەکە کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر پیشەکەمان. ئومێدەوارین باران بارین ئاستی ئاوی بەنداوەکە بگەڕێنێتەوە بۆ ئاستی جاران".