Kaan Bozdoğan
26 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سولەیمان سۆیڵو رایگه‌یاند: "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 03:00 حەوت تیرۆریستمان له پەناگەیەکدا دەستگیرکرد کە یەکێکیان لە لیستی سەوزدایە و دووانیان لە لیستی خۆڵەمێشیدان و بەرپرسی دەهەکەپەجەی تورکیایان لەنێودایە".
له‌میانی به‌شداركردنی له چالاكییه‌كدا، سۆیڵو گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌ره‌بانی ئه‌مڕۆ له ئیستانبوڵ ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی دهههكهپهجه ئه‌نجامداوه و، گوتی: "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پۆلیس و ئاسایشمان له ئیستانبوڵ ئۆپه‌راسیۆنێكی زۆر گرنگیان بۆ وڵاته‌كه‌مان ئه‌نجامدا و، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه‌سانی زۆر گرنگمان ده‌ستگیركرد. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌مان دژ به تیرۆر به‌بێ خاوبوونه‌وه درێژه‌ی هه‌یه و، درێژه‌ی ده‌بێت".
وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتیشی: "له‌و باره‌یه‌وه چ له ناوخۆی وڵات، چ له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانمان، به‌شێوه‌یه‌كی پێداگرانه به‌رده‌وامین و بەردەوامیش ده‌بین له خه‌بات دژ به‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئارامی وڵات، یه‌كێتیی، پێكه‌وه ژیان و برایه‌تی وڵاته‌كه‌مان تێكبده‌ن. هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان؛ په‌كه‌كه/په‌یه‌ده، داعش، دهههكهپه/جه، فه‌تۆ... ئه‌و ئامانه‌ته‌ی گه‌ل پێی داوین به‌جێی ده‌گه‌یه‌نین، به رابه‌رایه‌تی، هاماهه‌نگیی و فه‌رمانی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌و كارانه به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نین. ئێستا له ئیستانبوڵدا ئاسایشمان به‌ڕاستی ئۆپه‌راسیۆنێكی زۆر سه‌ركه‌وتوویان ئه‌نجامدا. به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 03:00 حەوت تیرۆریستمان له پەناگەیەکدا دەستگیرکرد کە یەکێکیان لە لیستی سەوزدایە و دووانیان لە لیستی خۆڵەمێشیدان و بەرپرسی دەهەکەپەجەی تورکیایان لەنێودایە".