Mohammed Baqi Hussein,Rewa Mahmut Hasan
21 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2017
له 151 ـەمین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له باشووری ئەلباب، بزاعه و قه‌باسین، هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر 21 ئامانجی داعش ئه‌نجامدرا و لە ئاکامدا 17 بینا خاپوور کران و ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش تێکشکێنرا.
لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتەوە کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆسەر ئامانجی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سووریا دەستی پێکردووە و پێی ناوەتە 151 ـەمین رۆژییەوە هەزار و ٩٤٠ چەکداری داعش و ٣١٥ ئەندامی پەکەکە/پەیەدە کوژراون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتەوە راگەیەندراوی هەفتانەی بڵاوکردەوە.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە 24ی ئابی 2016دا بەئامانجی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سەروویانەوە داعش، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوورەکانی تورکیا و پشتیوانییکردنی ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەستیپێکردووە، بەردەوامە.
لەمیانی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکەدا 227 یەکەی نیشتەجێبوون کە رووبەرەکەی هەزار و 875 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، لە هێڵی عەزاز-جەرابلوس ئازاد کراون.
ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی ئەلباب کە لە 9ی کانوونی یەکەمی 2016 ـەوە دەستی پێکردووە توانراوە گەڕەکەکانی رۆژئاوا و باکووری دەرەوەی شارۆچکەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و له‌درێژه‌ی هێرشه‌كاندا 318 پێگه‌ی دیكه‌ی داعش له‌ناوچه‌كه كرانه ئامانج.
له 151 ـەمین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له باشووری ئەلباب، بزاعه و قه‌باسین، هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر 21 ئامانجی داعش ئه‌نجامدرا و لە ئاکامدا 17 بینا خاپوور کران و ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش تێکشکێنرا.
له‌ئه‌نجامی پێكدادانهكانیشدا 46 چه‌كداری داعش كوژران و 16ی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها دوو ئوتومبێلی سه‌ربازیش ته‌قێنرانه‌وه.
هەوڵەکان بەردەوامن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەلباب و لەو چوارچێوەیشدا لە ١٩ی مانگ سوفلانیە کۆنتڕۆڵکرایەوە.
هاوكات پاككردنه‌وه‌ی ناوچه كۆنترۆڵكراوه‌كان له مین و بۆمبی چێنراو به‌رده‌وامه و له‌سه‌رتای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تاکو ئێستا هەزار و ٣٣٨ بۆمبیان ئاراستەی هەزار و ٢٣٧ ئامانج کردووە. سێ هەزار و 44 بۆمبی دەستکرد و 43 مین پووچەڵکراونهتەوە.