Serdar Adıyaman
13 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2022
بەدلیس - AA
کوێستانی سوتەی دەکەوێتە دامێنی چیای سوبحان لە شارۆچکەی ئەخڵاتی سەر بە بەدلیس، لە ئێستاشدا کوێستانەکە بە گوڵ رازاوەتەوە.
ئەم کوێستانە دەکەوێتە نێوان شارۆچکەکانی ئەخڵات و عادلجەواز و دوو هەزار و ١٥٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە.
ژمارەیەکی زۆر باڵندە لەم کوێستانەدا دەژین و لووتکەی چیای سوبحانیش هەر چوار وەرزی ساڵ بە بەفر داپۆشراوە.
لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا دیمەنی ناوازەی کوێستانی سوتەی، دەبێتە جێگای سەرنجی هاووڵاتییان و ئەو کەسانەی خولیای وێنەگرتنی ناو سروشتیان هەیە.
ئەو کەسانەی بۆ وێنەگرتن دێنە کوێستانەکە، هەم کاتێکی خۆش لە ناو سروشت بەسەردەبەن و هەم دیمەنێکی ناوازەش تۆمار دەکەن.
سەرۆکی رێکخراوی ژیانەوەی میراتی سروشتی و کولتووری، سەمەد ئادیامان، لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە دیمەنی کوێستانی سوتەی، مرۆڤ تووشی سەرسووڕمان دەکات و گوتیشی: "بەهۆی پشکوتنی گوڵەکان و دەولەمەندی رووپۆشی سەوزاییەوە، دەتوانین ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ لێرە ببینین. تا ئێستاش لە چیای سوبحان بەفر هەیە. لەگەڵ هاوڕێیان هاتووینەتە ئێرە و بە تۆمار کردنی وێنەی ئەم دیمەنە ناوازەیە، دیمەنەکە بەنەمری دەهێڵینەوە".