Cankut Taşdan
14 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە بۆ رێگری کردن لە جموجۆڵ و خۆحەشاردانی تیرۆریستانی پەکەکە بەر لە هاتنی وەرزی زستان، بڕینی پەیوەندی ئەندامانی رێکخراوەکە بەیەکەوە و ریشەکێش کردنی یەکجارەکی تیرۆر لە ناوخۆی تورکیا، بە فەرمانی فەرماندەیی جەندرمەی بەدلیس ئۆپەراسیۆنی "یڵدرم-١٥ موتکی- سارپکایا" دەستیپێکردوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە ٨۱٦ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بەشداری ئۆپەراسیۆنەکەن.
جێی وەبیرهێنانەوەیە ئۆپەراسیۆنەکانی یڵدرم بە ئامانجی ریشەکێش کردنی تیرۆر لە ۱۳ی تەمووزەوە لە تورکیا دەستیان پێکردوە و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا ۱٤۳ تیرۆریست لە چالاکی پەکخراون، ۷٤ یاریدەدەری تیرۆریستان دەستگیر کراون و ۲٥۱ حەشارگە و عەمباری چەک و تەقەمەنی خاپوور کراون.