Halil Demir
14 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ۱۹ کەسی بیانی لە شاری ئیستانبوڵ دەستبەسەر کران.
تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری شارەکە لێکۆڵینەوەیان لە چالاکی و جموجۆڵەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستپێکرد.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا، ئۆپەراسیۆنی هاوکات بۆسەر ۱٦ ناونیشان ئەنجامدرا و ۱۹ هاووڵاتی بیانی بە تۆمەتی ئەندامێتی رێکخراوەکە دەستبەسەر کران.
ئەو هاووڵاتییانە ماوەیەکی زۆر لە ناوچەی پێکدادانەکانی سووریا و عێراق بوون و دواتر بەڕێگای نایاسایی هاتوونەتە ناو خاکی تورکیاوە.
لە ناونیشانی تۆمەتبارەکانیش دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی رێکخراوەییدا گیرا.
لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستبەسەرکراوەکان بەردەوامە.