Yasemin Kalyoncuoğlu
13 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤٩ ھەزار و ٩٤٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام، سێ ھەزار و ٤٥ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە، و ٩٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستیی تورکیا بڵاوکراوەتەوە کە پەیوەندیدارە بە ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرتاسەری تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤٩ ھەزار و ٩٤٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام، سێ ھەزار و ٤٥ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە، و ٩٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
راشگەیەندرا کە لە تورکیا ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە سێ ھەزار و ٣٥٦ کەس و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی دوو ھەزار و ١٠ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی کە تا ئێستا چاکبوونەتەوە گەیشتە ٣٤٨ ھەزار و ٨٠٤ کەس.
لەلای خۆیەوە وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخیان ناجێگیرە و ئەوانەی گیانلەدەستدەدەن لە زیادبووندایە. باشترین خۆپارێزی بریتییە لە بەستنی ماسک. با بە پابەندبوون بە رێنماییەکان بەرەنگاربوونەوەمان بەھێزتر بکەین".