Aykut Karadağ,Rewa Mahmut Hasan
17 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
پارێزگاری ئەنقەرە لە نووسراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، بە هۆی بەرێوەچوونی دانیشتنەکانی دادگاییکردنی هاوسەرۆکی هەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش لە دادگای سزای ئەنقەرە، هەموو جۆرە کۆبوونەوە، یادکردنەوە و گردبوونەوەیەک لە تەواوی ئەنقەرە قەدەغە دەکرێت.
بڕیاربوو کاتژمێر ١٤:٠٠ی ئەمڕۆ لە ١٠هەمین دادگای سزای ئەنقەرە دادگاییکردنی دەمیرتاش بەرێوەبچێت، بەڵام دوای بەرێوەچوونی یەکەم دانیشتن، دادگاییکردنەکە گواسترایەوە بۆ ٢٥هەمین دادگای سزای ئەنقەرە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە زانیاریان هەیە لەبارەی بانگەواز بۆ گردبوونەوەی پشتگیریکردن لە دەمیرتاش، هاوکات بۆ رێگریکردن لەهەر هەوڵێکی تێکدەرانە و قۆستنەوەی دۆخەکە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستیەوە، گردبوونەوەکان قەدەغە کراون.
لە بەشێکی راگەیەنراوەکەدا هاتووە:
"لە بەردەم بەندینخانەی سینجان و کەمپی دادگا و تەواوی ئەنقەرەدا هەموو گردبوونەیەکی دژە یاسایی، رێپێوان، ناڕەزایی لە جۆری دانیشتن و چالاکییەکانی تر قەدەغە کراون.