Mohammed Baqi Hussein
08 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2016
ئیستانبوڵ
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجامدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی توركیاوه وه‌رگیراوه، په‌یوه‌ندییه‌كه له‌سه‌ر داواكاریی نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجامدراوه و تێیدا پیرۆزبایی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی توركیای له یڵدرم كردووه.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زانیشی ئاراسته‌ی یڵدرم كردووه و به‌بۆنه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه سه‌ره‌خۆشیی لێكردووه.
یڵدرمیش سوپاسی نێچیرڤان بارزانیی كردووه و پێیڕاگه‌یاندووه، سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانیی هه‌رێمی كوردستان گرنگه و پێویسته له‌و پێناوه‌دا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستییانه‌ی ئارامی و سه‌قامگیریی توركیا، هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو عێراق ده‌كه‌نه ئامانج به‌ر له هه‌موویان داعش و په‌كه‌كه.
نێچیرڤان بارزانیش سوپاسی توركیای كردووه بۆ پشتگیریكردنی سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانیی هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌مڕۆ و جەختیان لە هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو کردووەتەوە له‌گه‌ڵ توركیا له پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا.
هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بارزانی و یڵدرم هاوڕابوون له درێژه‌دان به دیالۆگ و كاره‌كان بۆ به‌هێزتركردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له بواره‌كانی ئابووری، بازرگانی و وزه و سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه‌دا.