Abdullah Shukur
11 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2018
ئوشاک - AAسەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتی: "بەرەو قەندیل پێشڕەوی دەکەین. لە ناوەوەی وڵات تیرۆرمان لە چالاکی خست، ئێستاش لە دواوەی ئەمانەین. بۆ ھەر کوێیەک بڕۆن، سەربازە قارەمانەکانمان داستانی گەورە لە دەرەوەی سنوور دەنووسنەوە. ئەوانەی کە قسەی گەورەیان دەکرد، با سەیری عەفرین بکەن، با ئەلباب بەبیر خۆیان بھێنەوە. تاکە بە تاکە تۆڵەی خوێنی شەھیدانمان دەکەینەوە".
یڵدرم لە گۆڕپانی شەھیدانی ١٥ی تەمووز لە شاری ئوشاک گوتارێکی پێشکەش کرد. سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم باسی لە ئۆپەراسیۆنی قەندیل کرد و گوتی: "بەرەو قەندیل پێشڕەوی دەکەین. لە ناوەوەی وڵات تیرۆرمان لە چالاکی خست، ئێستاش لە دواوەی ئەمانەین. بۆ ھەر کوێیەک بڕۆن، سەربازە قارەمانەکانمان داستانی گەورە لە دەرەوەی سنوور دەنووسنەوە. ئەوانەی کە قسەی گەورەیان دەکرد، با سەیری عەفرین بکەن، با ئەلباب بەبیر خۆیان بھێنەوە. تاکە بە تاکە تۆڵەی خوێنی شەھیدانمان دەکەینەوە".
بینالی یڵدرم رەخنەی لە پارتی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی گرت و گوتی: "ئەمانە ھێزی بیرکردنەوەیان نییە، ئەمانە تەنھا جەخت لەسەر یەک شت دەکەنەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئاک پارتی بڕوا، ئیتر لە تورکیا چی دەبێت با ببێ. بە ھەمان شێوە، ھێزە ئیمپرالییەکان ھەمان شت دەڵێن "تەیب ئەردۆغان بڕوا"، ئەمانەش باس لە ھەمان شت دەکەن. ئەوە چی بیری ئێوە دەھێنێ؟ ئەمانە بوونەتە دەمڕاستی یەکتر، فەتۆچی و قەندیل، ئەمانە دەڵێن "ئاک پارتی و ئەردۆغان بڕوا چی دەبێت با ببێ، وڵات ھیچ گرنگ نییە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم راشیگەیاند کە تورکیا لە رووی گەشتیارییەوە گەشەی کردووە و لەمبارەیەوە زیاتر گوتیشی: "ئەمڕۆ ژمارەکان ئاشکرا کران، لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ تورکیا پێوانەیەکی نوێی تۆمار کرد، سەدا ٧،٤ گەشەی کردووە. ببێتە مایەی خێر. ئایا کە ئەم شتانە روودەدەن، پارتی ئۆپۆزسیۆن چی دەکات. لە دەرەوەی وڵات سکاڵا لەسەر تورکیا دەکەن. دەڵێن "تورکیا ئارام نییە، سەردانی مەکەن". واتە کەرتی گەشتوگوزار گەشە نەکات. بەڵام ئەوانەی دەرەوە سەرەڕای ئەم قسانە سەردانی تورکیا دەکەن. ئەمرۆ رێژەی ھاتنی گەشتیاران لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ لەچاو ساڵی پار، سەدا ٥٠ زیادیکردووە. ئەی کڵچدارئۆغڵو، تۆ ھەر قسە بکە، کەس باوەڕ بە قسەی تۆ ناکات لە تورکیا، ئیتر لە دەرەوەی وڵاتیش کەس باوەڕ ناکات".
بینالی یڵدرم زیاتر گوتیشی: ھەروەکو باسمان کرد ھەموو جەژنێک ھەزار لیرە بە خانەنشینەکانمان دەدەین. خانەنشینەکانمان شایەتی ھەموو شتێکن. چونکە ئەمانە بۆ ئەو وڵاتە کاریان کرد".