Sangar Hamad Azeez
11 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2018
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "تا سەربازانمان پێشڕەوی قەندیل دەکەن ئەوا موحەرەم ئینجە زیاتر خەم دایدەپۆشێ. پێدەچێت، لە قەندیلەوە تەلەفۆنی بۆ بکەن و پێی بڵێن "رزگارمان بکە".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان: "بە راست و چەپ دابەش بوونە و ناوەڕاستیان بۆ جەهەپە نەهێشتووەتەوە. پەرلەمانتارەکانیشیان بە پارتەکانی دیکە فرۆشت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئێمە لە بوختان و درۆکانی سەرۆکی گشتی جەھەپە راھاتووین. کاندیدی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئەمانەش وەک کڵچدارئۆغڵوی بچووک وایە. ئەویش کڵچدارئۆغڵوی ساختەیە. تورکیا چ خێرێکی لە ئۆرجینالی ئەمە بینیوە تا خێر لە ساختەکەی ببینێ".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان: " سیستەمی حوکمرانی تورکیامان گۆڕی بەڵام تاوەکو ئێستا سەرکەوتوو نەبووین لە گۆڕینی زیهنییەتی پارتی گەورە ئۆپۆزسیۆن".