Mesut Zeyrek,Ramal Abdullah Mahmood
11 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2018
كۆلن – AA
دوێنێ ١٢٦ هه‌زارو ٢٠ ده‌نگده‌ری تورك له ٣٣ كۆنسولخانه له حه‌وت وڵات و خاڵی گومرکی به‌شدارییان كرد له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری و خولی ٢٧ه‌مینی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی توركیا.
ده‌نگدان كه له ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌مریكا، ئوستڕاڵیا، دانمارك و لۆكسمبورگ بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی توركیا ده‌ستیپێكردووه دوێنێ به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگده‌ران به‌شدارییان تیادا كرد و ده‌نگی خۆیان دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان دوێنێ ١١٥ هه‌زارو ٣١٥ ده‌نگده‌ر له ٣٣ كۆنسولخانه له حه‌وت وڵات و ١٠ هه‌زارو ٧٠٥ ده‌نگده‌ریش له خاڵه گومرکییهكان ده‌نگیان داوه.
به‌مجۆره رێژه‌ی ده‌نگدان دوێنێ به به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژی پێشتری به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٧٥،٤٩ هه‌ڵكشاوه.
له ده‌سپێكی ده‌نگدان بۆ ئه‌م دوو هه‌ڵبژاردنه له‌و حه‌وت وڵاته تاكو ئێستا ٢٦٠ هه‌زارو ٧٣٣ كه‌س ده‌نگیان داوه.