Mustafa Yıldız
25 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2018
یوزگات - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ رایگەیاند "ھێزی تورکیا، یەکبوونە، سەقامگیریە، دەسەڵاتی بەھێزە. ھەموو ئەمانە گرنگترین نھێنیین بۆ سەرخستنی تورکیا، ئەو سەقامگیرییەی ماوەی ١٥ ساڵە لە تورکیادا ھەیە،رەوشی ئەو دەسەڵاتەیە تورکیا بەڕێوە دەبات، شێوازی باشی ئەو دەسەڵاتانەیە و ئەو متمانەیەیە کە دروستی کردووە. سامانی ئێمە ئەمەیە. ئەگەر ئەو سامانانە بپارێزین، ئەوا پشتیوان بەخوا کەس ناتوانێت بەر بە تورکیا بگرێت، رێگەی پێ بگرێت. من لە دڵەوە باوەڕم بە گەلی ئازیزمان ھەیە کە رێگە بەوانە نادات کە دەیانەوێت بەر بە تورکیا بگرن و رێگەی پێ بگرن".