İsmail DURU,Sinan Uslu
24 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له میانه‌ی به‌شداری كردنی له 6ـه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی ئۆردوی پارته‌كه‌یدا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا تاکو ئێستا ٣٧٤٠ تیرۆریست لە چالاکی خراون".
ئەردۆغان باسی له‌وه كرد كه لە ئێستاوە دەبینن هه‌ڵبژاردنی ٢٠١٩ خەوی کەسانێکی زڕاندووە و، گوتی: "لە کاتی نزیکبوونەوەی کات، گەواھیدەری جێبەجێکردنی چەندین سیناریۆین بۆ سەرنەکەوتنی ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩. ئەمانە تاکو ئەمڕۆ پشتیان بە کودەتاچییەکان و گرووپە توندئاژۆکان بەستبوو، ئەمانە لە سەروبەندی ھەڵبژاردنەکاندا دەیانەوێ گوشار بخەنە سەر ئیرادەی گەڵ ".
گوتیشی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوومان لانی كه‌م ساڵێكی ماوه، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له سندوقه‌كانی ده‌نگداندا فێڵ ده‌كرێت. له كاتێكدا وڵاته‌كه‌مان له مێژوودا سه‌ختترین به‌ره‌نگاری دژ به رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات، ته‌ماشا ده‌كه‌ن پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی باس له بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات".
گوتیشی: "هیچ كات نه‌یانتوانی له‌و وانه‌یه تێبگه‌ن كه گه‌له‌كه‌مان ویستی ئه‌وانه‌ی پێدابدات. بۆ یه‌كجاریش نه‌یانوێرا له‌خۆیان بپرسن كه له 'كوێدا ئێمه هه‌ڵه‌مان كردووه'. له‌بری ئه‌نجامدانی ئه‌وه ئه‌وانه وه‌ك ئیفاده‌ی "سیندرۆمی ستۆكهۆڵم" به‌هۆی شكستی خۆیانه‌وه هه‌ڵده‌ستن به تۆمه‌تباركردنی گه‌له‌كه‌مان. ئه‌مرۆش هه‌مان شت ده‌كه‌نه‌وه. له ئێستاوه بۆ شكست و نابوێریان بۆ به‌هانه ده‌گه‌ڕێن. كاتێ بینیان گه‌له‌كه‌مان خاوه‌ندارێتی هاوپه‌یمانی كۆمار ده‌كات، بۆ داپۆشینی ناڕه‌وایه‌تی خۆیان هه‌وڵده‌ده‌ن سندوقه ده‌نگدان ناڕه‌وا بكه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوومان لانی كه‌م ساڵێكی ماوه، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له سندوقه‌كانی ده‌نگداندا فێڵ ده‌كرێت. له كاتێكدا وڵاته‌كه‌مان له مێژوودا سه‌ختترین به‌ره‌نگاری دژ به رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات، ته‌ماشا ده‌كه‌ن پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی باس له بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان راشیگه‌یاند: "جەھەپە لە جیاتی ئەوەی رووبەڕووی رابردووی سیاسی خۆی ببێتە کە پڕیەتی لە گوشارخستنە سەر ئیرادەی گەل، دزینی دەنگ و گەندەڵی، ھەوڵ دەدات ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩ له‌كه‌دار بكات، سیایەتی بێ رەوشت، سوودی بۆ وڵاتیش نابێت".