Süleyman Elçin
24 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2018
ئه‌نتاڵیا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "كه كاتی هات له شنگال و له قه‌ندیل، ناپاكه‌كان له هه‌ركوێیه‌ك بن با ببن، ده‌زانن كه هەڵدەکوتینە سەریان. سه‌ركۆمارمان كاتێ گوتی "ره‌نگه شه‌وێك له ناكاو بێین" ته‌نیا بۆ عه‌فرین وای نه‌گووت. بۆ هه‌موو شوێنه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه كه ناپاكه‌كانی لێیه".
له میانه‌ی به‌شداری كردنی له 5ـه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی پارته‌كه‌یدا له ئه‌نتاڵیا، چاوش‌ئۆغڵو گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و، تیایدا رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له عه‌فرین به‌ره‌نگاری رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه ده‌بینه‌وه. بینیمان كه ته‌نیا ئه‌وان له‌به‌رامبه‌رماندا نه‌بوون. هه‌ر یه‌كێكیان بیانویهكن، به پروپاگه‌نده ویستیان ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین راگرین. سڤیله‌كان، تراژیدیای مرۆیی، چه‌كی كیمیایی، هه‌موو رۆژێك پرۆوپاگهندهیهكیان كرد. ئایا هیچ كامیان توانی ئێمه راگرێت؟ نه‌خێر. بۆچی؟ چونكه ئیدی توركیای نوێ هه‌یه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو راشیگه‌یاند: "كه كاتی هات له شنگال و له قه‌ندیل، ناپاكه‌كان له هه‌ركوێیه‌ك بن با ببن، ده‌زانن كه هەڵدەکوتینە سەریان. سه‌ركۆمارمان كاتێ گوتی "ره‌نگه شه‌وێك له ناكاو بێین" ته‌نیا بۆ عه‌فرین وای نه‌گووت. بۆ هه‌موو شوێنه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه كه ناپاكه‌كانی لێیه".