ئه‌نقه‌ره - AA
رێكخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه به زه‌بری چه‌ك گوشار ده‌خاته سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه و لایه‌نه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و خۆی وه‌ك تاكه لایه‌نێك ده‌ناسێنێت كه نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌و لایه‌نه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كوردانی سووریا ده‌كات كه ئۆپۆزسیۆنن پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا (په‌ده‌كه-سه) كه له ژێر چه‌تری ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد خۆی رێكخستووه.
ئه‌م پارته له رووی فیكری و پهیكهرهییهوه له پارتی دیموكراتی كوردستان نزیكه و یه‌كێكه له پارته هه‌ره دێرینه‌كانی كوردی سووریا وێڕای گوشاره‌كانی په‌یه‌ده‌ش هه‌وڵ ده‌دا له سه‌رجه‌م كانتۆنه‌كان چالاكی ئه‌نجام بدات. ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردیش له ٢٦-٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١١ له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له قامشلۆ له لایه‌ن پارته كوردییه‌كان راگه‌یه‌ندرا.
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد وه‌ك به‌شێك له ئۆپۆزسیۆنی سووری ره‌تی كرده‌وه دیالۆگ له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بكرێت و له‌به‌رامبه‌ر په‌یه‌ده‌ش ده‌ستی كرد به خه‌بات. به‌ڵام به‌هۆی هێزی سه‌ربازی په‌یه‌ده و لاوازی ئه‌و پارتانه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردیان پێكهێناوه، ئەوەش ببوە هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌تره به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ری نه‌بێت.
به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كردن و گوشارخستنه سه‌ر لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان- سووریا و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد لە سووریا زۆربه‌ی كورد ناچار بوون كۆچ بكه‌ن بۆ توركیا و هه‌رێمی كوردستان. به ده‌ستپێشخه‌ری مه‌سعود بارزانی له ساڵی ٢٠١٢ لیژنه‌ی باڵای كورد پێك هێنرا. به‌ڵام به‌هۆی گوشاره‌كانی په‌یه‌ده ئه‌و میكانیزمه كاری پێ نه‌كرا. به‌مجۆره ژماره‌یه‌ك له‌و حزبانه‌ی له ناو ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردیدا بوون یان له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده به‌شدارییان كرد یاخود ناچار بوون چالاكییه‌كانیان رابگرن.
ئه‌و سیاسه‌تی گوشاره‌ی په‌یه‌ده دژ به كوردانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا په‌یڕه‌وی ده‌كات له راپۆرت، هه‌واڵ و لێدوانی سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنی كوردیدا به روونی به‌دیده‌كرێت. بۆ نموونه؛ له 2011دا له سووریا، سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی داهاتوو، مەشعه‌ل ته‌مۆ، كه له‌گه‌ڵ كورده ئیسلامییه‌كاندا بووه به‌شێك له راپه‌ڕینی دژ به رژێم، له پاش ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی ده‌مامكداره‌وه له ماڵه‌كه‌یدا كوژرا.
تیرۆركردنی ته‌مۆ كه وابیردهكرێتهوه له لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه ئه‌نجامدرابێت، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یش ده‌كرێت په‌یه‌ده ده‌ستی تێیدا هه‌بووه.
له راپۆرتێكدا كه له مایسی 2015دا، له ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی كورد ئه‌ورووپا KurdWatch بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ناوه‌نده‌كه‌ی له به‌رلینه، باس له چه‌ند وردهكارییهک كراوه له‌باره‌ی؛ "ته‌قه‌كردن به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا له عامودا، كوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل، ئه‌شكه‌نجه‌دانی چالاكوانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كان، گوشاره‌كانی سه‌ر گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، هاریكاری له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری میلیشیاكانی رژێم و زۆر پێشێلكاری دیكه به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ".
په‌یه‌ده یاسای سه‌ربازیی زۆره ملێ په‌یڕه‌و ده‌كات و، له ناوچه‌كانیدا زۆر كه‌سی به‌زۆر زه‌وتكردووه. به‌پێی زانیاریی دامه‌زراوه‌ی میدیایی و گرووپه‌كانی وه‌ك KUK ، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ئه‌و رووداوانه زیاتر ده‌بینرێن. به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی عه‌فرین، كه ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌نج له لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه رفێندراون. به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كانی رووداو، هه‌ندێ گوند گه‌مارۆدراون و، ههڵكوتاوهته سه‌ر ماڵه‌كان و، پشكنین ئه‌نجامدراوه و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س ده‌ستگیركراون.
"په‌یه‌ده رێگه‌ی نه‌دا هێزی پێشمه‌رگه بچێته سووریا"
فوئاد عه‌لیكۆ نوێنه‌ری كورد له‌نێو ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌كاتی دانوستانه‌كانی 2016ی جنێڤدا رایگه‌یاند، خه‌ڵكه‌كه لایه‌نگری پارته‌كانی دیكه‌ن، ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده چه‌كی نه‌بوایه، باڵاده‌ست نه‌ده‌بوو.
عه‌لیكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد به‌پشتگیریی بارزانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژاڤای دامه‌زراندووه و گوتی،"به‌ڵام سه‌رباری رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده به نێوه‌ندگیریی بارزانی، هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژاڤا نه‌یتوانی بچێته سووریا. ئه‌گه‌ر بچووبانایە سووریا، هه‌م به‌ره‌نگاری داعش ده‌بوونه‌وه، هه‌م رژێم. ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندیی په‌یه‌ده‌دا نه‌بوو كه ههماههنهگیی له‌گه‌ڵ رژێم هه‌یه."
عه‌لیكۆ جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش لاوازده‌بێت، ئه‌مریكا قبوڵی نییه جگه له په‌یه‌ده هێزی چه‌كداری دیكه‌ی كورد له سووریا هه‌بێت.
هه‌روه‌ها عه‌لیكۆ راشیگه‌یاند، له جنێڤ نووسراوێكیان وه‌ك په‌یامێك بۆ تاوتوێكردنی كێشه‌ی كورد به 625 هه‌زار واژۆوه پێشكه‌شی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌وكاته بان كی مون كردووه و په‌یه‌ده بۆ رێگریكردن له‌و كاره هه‌رچیی له‌ده‌ست هاتووه ئه‌نجامیداوه وبه‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ده‌ستگیركردووه و باره‌گاكانی سووتاندوون."PYD, Kürtleri tutukluyor"
"پەیەدە کوردەکان دەستگیر دەکات"
لە پاڵ گوشاری پەیەدە بۆ سەر کوردانی ئۆپۆزسیۆن، رووداوەکانی رفاندنی کەسانی ئۆپۆزسیۆنیش دەبێتە جێگەی سەرنج.
بەپێی ھەواڵێکی کەناڵی رووداو کە لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، عەبدولرەحمان ئاپۆ لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن چەکدارانی پەیەدە/یەپەگە دەستگیر کرا. ھەر لە ھەواڵەکەدا ئاماژە بە دەستبەسەرکردنی ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی دیموکراتی سووریا لە شارۆچکەی بولبول، عەدنان ئیبراھیم لەلایەن پەیەدە کراوە.
پەیەدە درێژە بە کارەکانی دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردن دەدات و مانگی ئایاری ساڵی رابردووش، جێگری سەرۆکی گشتی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد، فەسلە یوسف ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا، بەشار ئەمین، ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد، موحسین تاھیر و محەمەد ئەمین حوسام، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا، نەشەت زازا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا، نایف عەبدوڵڵا و ئەندامی کۆمیتەی سیاسی پارتی یەکێتی، سولەیمان ئۆسۆ لە لایەن پەیەدە دەستگیر کران و ھەواڵەکانیش لە راگەیاندنەکان بڵاوکرانەوە.
بەرپرسی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا، موسلیم محەمەد گوتی: "پەیەدە کوردەکان دەستبەسەر دەکات و کۆتایی بە ژیانی سیاسیان دەھێنێت. لەوەتەی پەیەدە دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، ئەندامان و بەرپرسانی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد بە بەردەوامی دەستبەسەر دەکرێن. پەیەدە گشت نووسینگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریای داخست و پاشانیش سووتاندنی. لە قامشلۆ نووسینگەی رژێمی سووریا بوونی ھەیە، نووسینگەی ئاشوورییەکان و پارتە سیاسییە کوردییەکان ھەیە. بەڵام لەبەر ئەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد بە رکابەری خۆیان دەزانن بۆیە نووسینگەکانیان داخست".
- پەیەدە قبوڵی هیچ هێزێکی کوردی ئۆپۆزسیۆن ناکات
بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئەنجوومەنى نیشتمانى کورد لە سووریا، ئیبراهیم برۆ ئاماژەی بەوەکرد کە چەکدارانی پەیەدە بەردەوام پەلاماری پارتەکانی دیکە دەدەن و کە هەوڵی دروست کردنی پارتیان داوە وگوتی: "زمانی پەیەدە بریتییە لە توندوتیژی. پەیەدە لە سیاسەتی راست و دیپلۆماسییەت دەترسێت. هەر بۆیەش ئەندامەکانی بەکار دەهێنێت بۆ تۆقاندنی هاووڵاتیان".
گۆڤاری "Economist" لە هەواڵێکیدا باس لە سیاسەتی پەیەدە دەکات و دەڵێت: " پەیەدە قبوڵی هیچ هێزێکی کوردی ئۆپۆزسیۆن ناکات. هەر بۆیەش لە مانگی ئایاری رابردوو چەکدارانی پەیەدە لە قامشلۆ هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەی گشت پارتە سیاسییەکان و بە دەیان چالاکوانیان دەستگیر بکات".
پەیەدە خاوەنی ئایدۆلۆژییەکی نزیک لە حزبی بەعسە.
سەرۆکئ بزوتنەوەی داهاتووی کورد لە سووریا، سیامەند حاجۆ لە گوتارێکیدا لە پانێلی "لێکۆلینەوەکانی کۆمەڵگا لەبارەی سیاسەت و ئابووری" کە لە ٢٨ی شوبات لە ئیستانبوڵ سازکرا گوتی: "پەکەکە-پەیەدە لە ناوچەکە هەوڵی دروست کردنی دەسەڵات دەدات".
حاجۆ گوتی: " حکوومەتی رژێمی سووریا بە پشتیوانی ئێران رێککەوتنێکیان لەگەڵ پەیەدە کردووە کە لە بەرامبەر چۆڵکردنی ئەو ناوچانەی کە زۆرینەی کوردن لە باکووری سووریا بۆ پەیەدە. لە بەرامبەریشدا پەیەدە هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەمکوت بکات کە بەرامبەر بە رژێمەکەی ئەسەد دەوەستنەوە".
ناوبراو نەیشاردەوە کە چەکدارانی پەیەدە چاودێری چالاکوانە گەنجەکانی ناوچەکە دەکەن و تاکو ئێستا زیاتر لە ٤٠ چالاکوانیان کوشتووە.
news_share_descriptionsubscription_contact

