Mazın Asad
20 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2017
یۆزگات - AA
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ لەبارەی ھەڵواسینی وێنەی سەرۆکی پەکەکە لەلایەن چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە لە رەققە، رایگەیاند: "ئەو وێنەیە ھەموو ئەو قسانەی بەدرۆخستەوە کە ئەمریکا تاکو ئەمڕۆ دەیکات. لەبەر ئەوەی لێرەین ئەمریکییەکان درۆیان کرد و دەیانگوت 'ئێمە لەگەڵ تیرۆریستان ھەماھەنگی ناکەین. ئەوێ تیرۆریستی لێنین. ھێزەکانی سووریای دیموکراتی لێن'. ئەم رەوشە دەریخست ھێزەکانی سووریای دیموکرات و پەکەکە یەکن و بە ئاشکرایی دانی بەوە دانا کە پەیەدە و یەپەگە یەکن".
بۆزداغ لە شاری یۆزگات وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
لەبارەی ھەڵواسینی وێنەی سەرۆکی پەکەکە لەلایەن چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە لە رەققە، بەکر بۆزداغ رایگەیاند: "ئەو وێنەیە ھەموو ئەو قسانەی بەدرۆخستەوە کە ئەمریکا تاکو ئەمڕۆ دەیکات. لەبەر ئەوەی لێرەین ئەمریکییەکان درۆیان کرد و دەیانگوت 'ئێمە لەگەڵ تیرۆریستان ھەماھەنگی ناکەین. ئەوێ تیرۆریستی لێنین. ھێزەکانی سووریای دیموکراتی لێن'. ئەم رەوشە دەریخست ھێزەکانی سووریای دیموکرات و پەکەکە یەکن و بە ئاشکرایی دانی بەوە دانا کە پەیەدە و یەپەگە یەکن. ئەمە ھەڵەیەکی ئێجگار گەورەیە. زیانی زۆر لە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا دەدات. ھیوادارم ئەم راستییە ببێتە ھۆی ئەوەی ئەمریکا لەو رەوشە کە بەدرۆخرایەوە بەو سیاسەتەی دابچێتەوە کە تاکو ئێستا گرتوویەتییە بەر و واز لەو ھەڵەیە بێنێ".
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان شاندی ھەریەک لە ئەمریکا و تورکیا لەبارەی قەیرانی ڤیزە، گوتی: "بەھۆی ئەوەی بە بڕوای ئێمە باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە بەشێوەیەکی کەم و کورت یان بەھەڵە زانیاریی دراوەتێ و ئەم کێشەیە درووستبووە، ئەمریکا و تورکیا لەبەرامبەر یەکدا راوەستاون. کۆبوونەوەکانی ئەنقەرە بووەتە ھۆی ئەوەی ھەردوولا ئاڵوگۆڕی زانیاریی سەبارەت بە رووداوەکە بکەن و بەشێوەیەکی دروست زانیارییەکان ھاوبەشی پێبکەن. کۆبوونەوەکە بەشێوەیەکی بنیاتنەرانە بەڕێوەچووە و ھەردوولا ئەنجامەکانیان بردووتەوە بۆ ئەوەی ئیرادەیەکی نوێ بھێننەوە. ھیوامان وایە دوای ماوەیەکی کەم ئەم کیشەیە چارەسەر بکرێت".