Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
07 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی له میانی به‌شداریكردن لە كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له‌باره‌ی دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ رایگه‌یاند "به‌جددی له‌و باوه‌ڕه‌داین له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵدا گه‌نده‌ڵییه‌كی رێكخراو، كاری نایاسایی و سه‌رپێچی كراوه. ئاك پارتی هه‌رگیز كێشه‌یه‌كی وه‌ك په‌سه‌ندنه‌كردنی ئه‌نجامی سندوقی ده‌نگدان و چاوبڕینه بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی نییه و نابێت كه مافی نییه. ناكرێت چاوپۆشی لە ساختەكارییەكی ئاشكرا و زەوتكردنی ئیرادە بكەین كە لەوەش خراپترە. هۆكاری ئەو قۆناغەی لە شەوی هەڵبژاردنەوە تا ئەمڕۆ بەردەوامە ئەوەیە. ئەگەر ئێمە لێپێچینەوە لەگەڵ دزەكانی ئیرادەی گەلدا نەكەین، گەلەكەمان لێپێچینەوە لەگەڵ ئێمەدا دەكات".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌م بڕیاره‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به هه‌نگاوێكی گرنگ زانی و گوتی: "ده‌سته‌به‌ری هه‌ڵگرتنی سێبه‌ری سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵ ده‌كات و دیموكراسییمان به‌هێز ده‌كات. هیوادارین ئه‌م بڕیاره ببێته مایه‌ی خێروخۆشی بۆ گه‌ل و وڵات و ئیستانبوڵ. ئه‌و بڕیاره وه‌ك راستترین هه‌نگاو ده‌بینین كه داوه‌ری بۆ ئیراده‌ی گه‌ل جێده‌هێڵێت و به‌مه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان وه‌ك سیاسییه‌كان ئیراده‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌هێز ده‌كات له‌ناو كه‌شێكی دیموكراسی و یاساییدا. هه‌ندێک له گرووپه‌كانی پیاوانی كار دوای راگه‌یاندنی بڕیاری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان لێدوانی نامۆ ده‌ده‌ن. هه‌ڵه ده‌كه‌ن. سه‌ره‌تا هه‌موو كه‌س سنووری خۆی ده‌زانێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان په‌یوه‌ندیدار به ره‌وشی ئابوورییشەوە ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بێگومان له‌وانه‌یه ئه‌وانیش كه‌موكوڕیمان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و دیمه‌نه‌ی به‌رامبه‌ریان وه‌ستاوه‌ته‌وه به‌ته‌واوی دۆخی تێكدانی ئابوورییه.
سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له به‌شێكی گوته‌كانیدا گوتی: "هیچ كەس مافی ئەوەی نییە زیان بەم سەقفە پیرۆزە بگەیەنێت، واتا بۆ بەرژەوەندیی خۆیان رێگری لە خزمەتكردن بە پەیامەكە بكات. لە دۆخێكی لەم جۆرەدا، بژاردەی ئێمە هەمیشە لەگەڵ سەلامەتیی پەیامە دێرینەكەدایە نەك لاوازیی ئەوانی دیكە".