ئه‌ردۆغان: "كاندیدی ئێمه كاك بینالی یڵدرم-ه"
- سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئیستانبوڵ دیارن، له‌ئێستادا كاندیدی ئێمه، كاك بینالی یڵدرم-ه".
TBMM
ئه‌نقه‌ره - AA
سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "شتێك لە ئارادا نییە بەناوی قۆناغی چارەسەر".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری "تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌رله‌نوێ ئه‌نجامده‌درێته‌وه، كێ له ئیستانبوڵ له‌سه‌ر كارده‌بێت؟" ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئه‌مه راگه‌یه‌ندرا. پارێزگاری ئیستانبوڵ، عه‌لی یه‌رلیكایا ئه‌م قۆناغه به‌ڕێوه‌ده‌بات. له‌وباره‌یه‌وه روونكردنه‌وه دراوه. له‌ئێستادا پارێزگاری ئیستانبوڵ كاك عه‌لی یه‌رلیكایا، ده‌ستی به كاره‌كه‌ی له‌وباره‌یه‌وه كردووه".
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه دووباره كاندیدیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم ده‌بێت و گوتی: "كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئیستانبوڵ دیارن، له‌ئێستادا كاندیدی ئێمه، كاك بینالی یڵدرم-ه".
له وه‌ڵامی پرسیاری "سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-تان بۆ توركیا بانگێشت -كردووه. ئایا به‌روارێكی یه‌كلاییبووه‌وه هه‌یه بۆ سه‌ردانه‌كه؟"، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هێشتا به‌رواری سه‌ردانه‌كه یه‌كلایینه‌بووه‌ته‌وه.
- "شتێك له ئارادا نییه به ناوی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری"
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانێكدا كه پرسی "سه‌ردانیكردنی پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان دوای هه‌شت ساڵ بۆ ئیمراڵی له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه وه‌ك 'پرۆسه‌یه‌كی نوێی چاره‌سه‌ری' لێكدرایه‌وه"، ئه‌ردۆغان گوتی: "شتێك له ئارادا نییه به ناوی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری".
دواتر ئه‌ردۆغان پرسی كه "ئایا بووه‌ته هه‌شت ساڵ؟"، به گوتنی "پارێزه‌رانی وا ده‌ڵێن" وه‌ڵامی درایه‌وه و پاشان ئه‌ردۆغان گوتی: "ده‌كرێت بۆ پارێزه‌رانی وابێت، به‌ڵام جگه له پارێزه‌رانی ئه‌ی بۆ كه‌سوكاری؟ له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوودا براكه‌یمان ره‌وانه كرد. ئێمه رێگه‌مان به‌و دا. مه‌همه‌ت (ئۆجه‌لان) چوو(ه لای). دان به ئه‌ودا نانێن؟".