Volkan Kaşik
19 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2024
ماڵاتیا - AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ پلەی ڕیختەر قەزای دۆغان شەهیر سەربە پارێزگای ماڵاتیای هەژاند.
سهرۆكایهتی بهڕێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (AFAD) بڵاوی کردەوە کە، کاتژمێر ١٢:٢٣ خوولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ پلەی ڕیختەر ماڵاتیای هەژاندووە.
راشگەیاندووە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٧.٧ کیلۆمەتر توێکڵی زەوی ڕوویداوە.
پارێزگاری ماڵاتیا ئەرسین یازیجی لە سۆشیاڵمیدیا بڵاوی کردەوە کە هەموو تیمەکانی فریاکەوتن لە ئامادەباشی تەواو دان و هیچ ئاماژەیەکی بە کەوتنەوەی زیانی گیانی و ماددی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە نەدا.