14 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2020
بینگۆل - AA
فەرمانگەی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاو لە تورکیا (ئافاد)، بڵاویکردەوە کاتژمێر ١٧:٢٤ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٧ پلە، شارۆچکەی کارلیئۆڤا سەربە بینگۆلی ھەژاندووە.

ھەروەھا پارێزگاری بینگۆل، قادر ئەکینجی رایگەیاند: "حەوت كەس كە يەكێكيان گوندپارێز بوو لە ژێر داروپهردووهكاندا لە ناوچەى بوومەلەرزەكە، رزگاركران"

پارێزگای بینگۆل ئاشکرایکرد کارەکانی رزگارکردنی سێ کەس کە یەکێکیان گوندپارێزە لە ژێر داروپەردووەکاندا لە ناوچەی بوومەلەرزەکە، بەردەوامە.
قادر ئەکینجی گوتیشی: "ئەو ھاووڵاتیانەی کە لەژێر داروپەردووەکاندا رزگارکراون باری تەندروستییان جێگیرە و سەرجەمیان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە"