Yusuf Aydın Deniz
16 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2018
قه‌ته‌ر- AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ له قه‌ته‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤی دایه‌وه.
به‌كر بۆزداغ گوتی: "سیاسه‌تی سووریامان سیاسه‌تی له‌گه‌ڵبوون یان دژایهتییكردنی هیچ وڵاتێك نییه، سیاسه‌تی پشتیوانییكردنه له‌وه‌ی درووست و خاوه‌ن مافه".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو گرت و گوتی:
"په‌رله‌مانتارانی خۆی بۆ لای ئه‌سه‌د ده‌نێرێت و وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گرن. هاوكات به له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا ئه‌سه‌د ئه‌نجامیداوه، به‌رده‌وام پشتیوانییه‌كی ژێراوژێری ئه‌سه‌د ده‌كات. ئه‌وه‌ی كه له ئێستادا ده‌یكات ئه‌مه‌یه".
بەکر بۆزداغ له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی سووریاشه‌وه دوا و گوتی:
"كوشتنی مرۆڤه‌كان به چه‌كی ئاسایی و به چه‌كی كیمیاییش هه‌ر تاوانه. چونكه له‌هه‌ردووكیاندا مرۆڤی بێ‌تاوان و خه‌ڵكی مەدەنی ده‌كوژرێت".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ سه‌باره‌ت به چالاكی دانیشتن كه له‌لایه‌ن جه‌هه‌په‌وه ده‌ستپێكراوه، رایگه‌یاند "مه‌حاڵه بتوانن به دانیشتن رێگریی له ئاك پارتی بكه‌ن. ئاك پارتی له‌سه‌ر رێگه‌ی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت. ئامۆژگاریی من بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه كاتی دانیشتن نییه، با هه‌ستنه سه‌رپێ و ئاك پارتی بكه‌ن به نموونه‌ی خۆیان".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵوێستی توركیا له ناوچه‌كه نه‌گۆڕاوه و رایگه‌یاند:
"ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌شی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه/كه‌جه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، رێكناكه‌وین و ئه‌وان هه‌ڵه‌ن له به‌ركارهێنانی رێكخراوێكی تیرۆریستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و ئه‌مه‌یان له هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا پێده‌ڵێین. ئێمه له‌وباره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا سیاسه‌تی هاوبه‌شمان نییه. سیاسه‌تمان جیاوازه. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی توركیا نه‌گۆڕاوه".