Gülbin Yıldırım,Muhammet Ali Kemal
20 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2018
واشنتۆن- AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، مه‌همه‌ت شیمشه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پێشخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مان به‌سوود بووه بۆ ئابووریی و رایگه‌یاند: "پێموایه هێنانه پێشه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشبینییه‌كانی توركیای باشتر كردووه چونكه به‌و شێوه‌یه خێراتر ده‌بێت و له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان قۆناغێكی پێنج ساڵیی ده‌ستپێده‌كات كه تێیدا ده‌توانین تواناكانمان له‌سه‌ر گه‌ڕی دووه‌م و سێیه‌می ریفۆرمه‌كان چڕبكه‌ینه‌وه".
مه‌همه‌ت شیمشه‌ك كه به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له "كۆبوونه‌وه‌كانی به‌هار"ی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی (IMF) و بانكی جیهانیی له واشنتۆنه، له‌میانی چالاكییه‌كدا كه به هاریكاریی ژووری بازرگانی ئه‌مریكا و رێكخراوی Turkish Heritage سازكرابوو، له‌گه‌ڵ خاوه‌نكاره ئه‌مریكییه‌كان و سه‌رۆكی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كۆبوویه‌وه.
شیمشه‌ك كه پرێزنته‌یشنێكی وردی له میانی چالاكییه‌كه‌دا پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئابووری وڵاته‌كه‌ی له ساڵی رابردوودا پێشبینیی زۆرێك له دامه‌زراوه و شیكه‌ره‌وه‌ی تێپه‌ڕاندووه و به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا ٧.٤ گه‌شه‌یكردووه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌مه خێراترین ئه‌دای گه‌شه‌سه‌ندنه له‌نێو وڵاتانی G20دا.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا باسی له‌وه‌كرد كه حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی پێشبینی بۆ ئاستی گه‌شه‌كردن له‌مساڵدا به له سه‌دا ٥.٥ دیارییكردووه و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زیادبوونی وه‌به‌رهێنان، خواستی ناوخۆ و ده‌ره‌كی و به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی گه‌شتیاریی، پشتیوانیی له گه‌شه‌سه‌ندن ده‌كه‌ن.
مه‌همه‌ت شیمسهك سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ی بازاڕه‌كان له‌دوای بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، رایگه‌یاند:
"كاردانه‌وه‌ی بازاڕه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت زۆر ئه‌رێنی بوو. بۆچی؟ چونكه ده‌بوو هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كان له ئاداری ٢٠١٩دا و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مان له تشرینی دووه‌می ٢٠١٩دا ئه‌نجامبدرێن. هه‌ربۆیه خه‌ڵك به درێژایی ئه‌م ساڵ و نیوه نیگه‌رانیی ناروونییهكان ده‌بوو. پێموایه هێنانه پێشه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشبینییه‌كانی توركیای باشتر كردووه چونكه به‌و شێوه‌یه خێراتر ده‌بێت و له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان قۆناغێكی پێنج ساڵیی ده‌ستپێده‌كات كه تێیدا ده‌توانین تواناكانمان له‌سه‌ر گه‌ڕی دووه‌م و سێیه‌می ریفۆرمه‌كان چڕبكه‌ینه‌وه".