Sangar Hamad Azeez
20 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم گوتی: "داواكارییه‌ک کە هەشت بۆ ١٠ ماددەی لەخۆگرتووە و په‌یوه‌ندیدارە به هه‌ڵبژاردنەوە، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌چێته په‌رله‌مان. لە یاساکان باس لە داب و نەریتی خۆ کاندید کردن بۆ سەرۆکایەتی کۆمار خراوەتە روو. لەم نێووەندە هیچ مەرجێک بۆ خۆ کاندید کردن بوونی نیە".
یڵدرم دوای نوێژی هەینی کە لە مزگەوتی باغچلار ئاشاغی لە ئەنقەرە بەجێی گەیاند، سەبارەت بە رۆژەڤ وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
ناوبراو باسی لە مەرجەکانی خۆ کاندید کردن کرد بۆ سەرۆکایەتی کۆمار و گوتی: "داواكارییه‌ک کە هەشت بۆ ١٠ ماددەی لەخۆگرتووە و په‌یوه‌ندیدارە به هه‌ڵبژاردنەوە، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌چێته په‌رله‌مان. لە یاساکان باس لە داب و نەریتی خۆ کاندید کردن بۆ سەرۆکایەتی کۆمار خراوەتە روو. لەم نێووەندە هیچ مەرجێک بۆ خۆ کاندید کردن بوونی نیە".
سەبارەت بە بڕیاری دادگای یۆنان لەبارەی کودەتاچییە فەتۆچییەکان سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتی : "یۆنان وڵاتێكی دراوسێ و دۆستی ئێمه‌یه. پێمانوایه پێویسته ئه‌وه‌ی كه دوژمنی ئێمه‌یه دوژمنی یۆنانیش بێت. باوه‌ڕمان وایه كه ده‌بێت به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه بكات".
یڵدرم گوتیشی: "به‌داخه‌وه له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا یۆنان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ تاوانبارانی فه‌تۆ ده‌بیندرێت. ئه‌مه‌ش زیان به دراوسێتی و دۆستایه‌تیمان ده‌گه‌یه‌نن. هیوادارین ئه‌ندامانی فه‌تۆ راده‌ستی وڵاته‌كه‌مان بكرێنه‌وه. ئه‌و داواكارییه‌مان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه. ناخوازین ئه‌ندامانی فه‌تۆ كاریگه‌ری نه‌رێنی بكه‌نه سه‌ر په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی یۆنان-توركیا".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا یڵدرم نیگەرانی خۆی نیشاندا بەرامبەر بەو هێرشەی شەوی رابردوو کرایە سەر راهێنەری بەشیکتاش و گوتی: "ئه‌و هێرشه‌ی كه كراوه‌ته سه‌ر راهێنه‌ری بهشیكتاش، شه‌نۆڵ گونه‌ش، جێگه‌ی قبوڵكردن نییه و به توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌م".