Mesut Varol,Servet Taşdemir,Ramal Abdullah Mahmood
21 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2019
به‌دلیس – AA
سێڤدا ئێره‌ن كه مامۆستایه‌كی هونه‌ری شێوه‌كارییه و سێ ساڵه له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی ده‌ریاچه‌ی وان له شارۆچكه‌ی تاتوان سه‌ربه پارێزگای به‌دلیس دامه‌زرێندراوه، به كاره ناوازه‌كانی قوتابخانه‌كه ده‌ڕازێنێته‌وه و هانی قوتابییه بههرهمهندهكانیش ده‌دات بۆ په‌ره‌پێدان و خستنه‌ڕووی تواناكانیان.
یه‌كه‌مین كاری ئێره‌ن ئه‌وه بوو ژوورێكی قوتابخانه له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كان بكاته هۆڵی نمایشكردنی نیگار و تابلۆ شێوه‌كارییه‌كان.
ئێره‌ن مێژوو، كولتوور و فره‌یی سروشتی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر دیواره‌كانی هۆڵه‌كه كێشاوه و به بۆیاغكردنی ئه‌و مێز و كورسیانه‌ی له كاریش كه‌وتوون وه‌ك به‌رهه‌مێكی هونه‌ری لێكردوون.
مامۆستا سێڤدا ئێره‌ن له دوا چالاكیدا چوارچێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تابلۆیی له كارتۆن و دار دروستكردووه و دواتر له‌نێو ئه‌و چوارچێوه‌یه‌دا به پۆشینی جلوبه‌رگ و لێدانی میكیاج رۆڵی كاراكته‌ری ناو تابلۆكانی شێوه‌كاره به‌ناوبانگه جیهانییه‌كانی به قوتابییه‌كانی گێڕا. ئه‌مه‌ش بووه جێی سه‌رنجی زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
سێڤدا ئێره‌ن به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و جوانتركردنی قوتابخانه‌كه و هاندانی قوتابیانه بۆ په‌ره‌پێدان و خستنه‌ڕووی به‌هره‌كانیان.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر قوتابییه‌ك توانایه‌كی جیاوازی هه‌یه و ئامانجی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه ببنه پاڵپشت و پشتیوانی ئه‌وانه‌ی ده‌ستڕه‌نگینن له هونه‌ری شێوه‌كاریدا.
سێڤدا ئێره‌ن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به دروستكردنی هۆڵه‌كه ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه و ته‌واوی هۆڵه‌كه‌یان ره‌نگاوڕه‌نگ كردووه و گوتی: "ده‌مانه‌وێت سوود له‌و كه‌لوپه‌لانه ببینین كه له‌كاركه‌وتوون و بیانكه‌ینه به‌رهه‌می هونه‌ری. قوتابخانه ته‌نها په‌یوه‌ندی به مامۆستایان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌وه نییه به‌ڵكو فرۆشیارانیش هاوكاریمان ده‌كه‌ن و به‌شی زۆری كه‌لوپه‌له‌كان له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه دابین ده‌كرێن".