توركيا

سەربازانی تورکیا دەستیان کرد بە مەشق لەسەر سیستمی S-400

- وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار: "کارمەندەکانمان بۆ مەشق لەسەر سیستمی S-400 چوونەتە رووسیا".

Sarp Özer, Rewa Mahmood Hasan  | 22.05.2019 - نوێکردنەوە : 23.05.2019
سەربازانی تورکیا دەستیان کرد بە مەشق لەسەر سیستمی S-400

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند: "کارمەندەکانمان چوونەتە رووسیا تاکو مەشقی سیستمی S-400یان پێ بکرێت".

خولوسی ئاکار لە میانی بەشداریکردنی لە خوانێکی بەربانگدا لە ئەنقەرە لەگەڵ نوێنەری میدیای بینراو و بیستراودا کۆبوویەوە و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.

وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار ئاماژەی بەوەدا کە کارمەندانی هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا تایبەت بە مەشقی سیستمی S-400 چوونەتە رووسیا و ئاشکراشی کرد کە ئەو مەشق و راهێنانە لە مانگەکانی دیکەدا بەردەوامی دەبێت.

خولوسی ئاکار لەبارەی پرۆژەی فڕۆکەی F-35 گوتی:

"چوار فڕۆکە رادەستی ئێمە کراوە، ئێستا چوار فڕۆکەوانمان هەیە لە ئەمریکان، ٤٧ ئەفسەری پلەدارمان هەیە، کاری خزمەتگوزاری چاودێری ئەنجام دەدەن. لە تشرینی دووەمدا دوو فڕۆکەیان دێن. هەرکاتێک ئەم فڕۆکانە هاتن لە بنکەی ئاسمانی مالاتیا جێگیردەکرێن. کاری بیناسازی ئەوێش بەردەوامی هەیە. واتە وەک دەوڵەتی کۆماری تورکیا ئەوەی لەسەرشانمان بێت دەیکەین بە دڵسۆزییەوە. کەس با گومانی لەمە نەبێت. لەمەوە چاوەڕوانیمان هەیە بە شێوەیەکی سروشتی کە ئەویش پلانی پرۆگرامی F-35 وەک خۆی بەڕێوەبچێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın