Rewa Mahmut Hasan
13 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2016
دیاربەکر - AA
دوای بڕیاری دادگای پێنجەمی سزای قورسی دیاربەکر لەسەری، بریکاری فراکسیۆنی هەدەپە چاغلار دەمیرەل لە ئەنقەرە دەستبەسەر کرا.
لە دانیشتنی دادگای پێنجەمی سزای قورسی دیاربەکردا، دەمیرەل هیچ کام لەو تاوانانەی درابوونە پاڵی قبوڵ نەکرد و داوای داخستنی دۆزەکەی کرد.
پارێزەر لە ئامادەکردنی بڕیارنامەکەیدا داوای دەستگیر کردنی دەمیرەلی کرد.
دواتر دادگا بڕیاری دا چاغلار دەمیرەل دەستگیر بکات.
لە سکاڵایەکدا کە لەدژی دەمیرەل تۆمار کراوە، ناوبراو بە ئەندام بوون لە رێکخراوی تیرۆریستی تۆمەتبار کراوەو داوای زیندانی کردنی لە ١٠ ساڵەوە بۆ ٢٣ ساڵ دەکرێت.