توركيا

براوەکانی پێشبرکێی "Istanbul Photo Awards 2020" دیاریکران

لە پێشبڕکێی فۆتۆی نێودەوڵەتی کە ئەمساڵ بۆ شەشەمین جار لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵو بەمەبەستی پشتیوانیکردنی فۆتۆگرافەکان رێکخرا، خەڵاتی "فۆتۆی ساڵ" بەخشرایە ییک فیی لام.

Aişe Hümeyra Bulovalı  | 30.06.2020 - نوێکردنەوە : 01.07.2020
براوەکانی پێشبرکێی "Istanbul Photo Awards 2020" دیاریکران

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە پێشبڕکێی فۆتۆی نێودەوڵەتی کە ئەمساڵ بۆ شەشەمین جار لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵو بەمەبەستی پشتیوانیکردنی فۆتۆگرافەکان رێکخرا، خەڵاتی "فۆتۆی ساڵ" بەخشرایە فۆتۆگرافەر ییک فیی لام.

لە چوارچێوەی رێنماییەکانی بەرگرتن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، پێشبرکێکە لەلایەن تیمی تەکنۆلۆژی ئاژانسی ئانادۆڵو لەسەر پلاتفۆرمێکی ئۆنلاینی تایبەت ئامادەکرا و خەڵاتی یەکەم لەسەر ئاستی "ھەواڵی تاک" بەخشرایە فۆتۆیەکی فۆتۆگرافەر، یک فیی لام لە ژێر ناونیشانی "پرۆتێستۆیەکانی ھۆنگ کۆنگ".

ئەندامانی لێژنەی ئەو پێشبرکێیە لە ٢٤-٢٥ی حوزەیران لە سەکۆیەکی دیجیتالی کۆبوونەوە و لە چوارچێوەی چوار کۆمەڵە لە بەشەکانی ھەواڵ و وەرزش، باشترینی ساڵیان ھەڵبژارد.

پێشبرکێکە لەلایەن ھێڵی ئاسمانی تورک سپۆنسۆرکرا و چەندین وێنەی ناوازەی ساڵی ٢٠١٩ لە ھۆنگ کۆنگەوە تا غەززە نمایشکران و خەڵاتیان پێ بەخشرا.

فۆتۆی پەیامنێری فۆتۆگرافەر، مەحموود ئەلحەمس کە بۆ ئاژانسی ئەی ئێف پی چرکاندوویەتی لە ژێر ناوی "پرسە لە غەززە" کە تێدا منداڵانی بچووک دەگرین، لە کۆمەڵەی "ھەواڵی تاک" پلەی دووەمی بەدەستھێنا.

ھاوکات فۆتۆیەکی تایبەت بە فۆتۆگرافەری رۆیتەرز بە ناوی ئیبراھیم ئەبو مستەفا کە تێدا کۆمەڵە خەڵکێک لە ژێر داروپەردوو لە فەڵەستین فتار دەکەنەوە، خەڵاتی سێیەمی پێشبرکێیەکەی بەدەستھێنا.

- لە بەشى "زنجيرە هەواڵ" خەڵاتى يەكەم بۆ ڤالێريۆ بيسپورى بوو.

لە بەشى "زنجيرە هەواڵ" فۆتۆكانى ڤالێريۆ بيسپۆرى كە لە گرتوخانەكانى ئيتاڵيا بە ناونيشانى "حوكمدراو" پلەى يەكەمى هێنا.

فۆتۆگرافەر ييك فيى لام كە خەڵاتى "فۆتۆى ساڵى" بردەوە و فۆتۆكانى لە گۆڤارە بەناوبانگەكانى وەكو نيويۆرك تايمز، گارديان و فاينانشال تايمز بڵاوكراوەتەوە دووبارەى زنجيرە هەواڵى كە بابەتى ناڕەزايەتييەكانى هۆنك كۆنگى لە خۆگرتبوو خەڵاتى دووەمى بردەوە. ئاليان شرۆدەر كە خەڵاتى سێيەمى بەدەستهێنا فۆتۆكانى وێنەى ئەستەمى دەرهێنانى مرۆڤى دارستانەكان لە ناو دارستانە باراناوييەكاندا لە خۆگرتبوو و زنجيرە هەواڵەكەى بەناوى "پاراستنى مرۆڤەكانى دارستانەكان".

لە بەشى "وەرزشى تاكانە" فۆتۆگرافەرى رۆژنامەى گازێتا ويبۆرچاى پۆڵەندى ياكوب پۆرزتچك بە وێنەى بە ناونيشان "ياريزانانى جومناستيك" بووە خاوەنى خەڵاتى يەكەم.

خەڵاتى دووەم لە هەمان بەشدا، فۆتۆگرافەرى Getty Images ريتشارد هياسكۆت بە وێنەى بەناونيشان "دوو جار پاڵەوان" و فۆتۆگرافەرى Insidefoto ئاندرێ ستاسيۆلى بووە خاوەنى خەڵاتى سێيەمى بەشى "وەرزشى تاكانە".

لە بەشى "زنجيرەى وەرزش" لە خەڵاتى فۆتۆى ئيستانبوڵ، فۆتۆگرافەرى Getty Images ئادەم پريتى خەڵاتى يەكەمى بە وێنەى بە ناونيشان "دەستپێك لە هەڵگەڕان بە وەرزش لە ئۆلۆمپياتدا"، خەڵاتى دووەميش بووە ئەو فۆتۆيەى كە بابەتى ئۆلۆمپياتى خاوەن پێداويستييە تايبەتييەكان (پاراليمپيك) لە خۆدەگرێـت و خەڵاتى سێمەيش بۆ فۆتۆگرافەرى AFP فرانك فايف لە وێنەى بە ناونيشان "پێشبڕكێى پاسكيلسوارى تيتان".

براوەى خەڵاتى "فۆتۆى ساڵ" بڕى هەشت هەزار دۆلارى وەک خەڵات پێدرا و لە بەشەكانى ديكەشدا براوە يەكەمەكان پێنج هەزار، دووەمەكان سێ هەزار و سێيەمەكان خەڵاتى هەزار و ٥٠٠ دۆلاريان بەدەستهێنا.

دەتوانن لە رێگەى مألپەڕى http://istanbulphotoawards.com/ زانيارى زياتر دەربارەى فۆتۆ براوەكان ببينن.





بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın