باگهر"ی نابینا" لهنێو بهفردا له مێرگی مووش پیانۆ دهژهنێت
باگهر چاڵشجی كه منداڵێكی نابینای تهمهن نۆ ساڵه و توانای ئهوهی ههیه ئهو دهنگانهی دهیبیستێت بیكاته نۆتا خهونهكهی بهدی هات كه ژهنینی پیانۆ بوو له ژێر دارێكدا له مێرگی مووش.
Muş
مووش - AA
باگەر چاڵشجی کە منداڵێکی نابینای تەمەن نۆ ساڵە و توانای ئەوەی ھەیە ئەو دەنگانەی دەیبیستێت بیکاتە نۆتا خەونەکەی بەدی ھات کە ژەنینی پیانۆ بوو لە ژێر دارێکدا لە مێرگی مووش.
باگەر کە ھەر لە زگماکەوە نابینایە و بە پاڵپشتی مامۆستای میوزیک جانەر کەسەر توانیوویەتی کۆنسێرت پێشکەش بکات، مەھمەت چاڵشجی باوکی باگەر توانی ئەو خەونەی جگەرەگۆشەکەی بەدی بھێنێت کە دەیویست لە ڕۆژێکدا کە بەفر مێرگی مووش سیپیپۆش دەکات لە ژێر دارێکدا پیانۆ بژەنێت.
لەمبارەیەوە باگەر بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ھەوڵ دەدا ببێتە پیانۆژەنێکی باش و گوتی: "دەمەوێت بەبێ بوونە بار بەسەر کەسەوە و بە پشتبەستن بەخۆم ئەو ئاواتەم بەدی بێت. باوکم بۆی باس کردبووم کە بەفر چۆن دەبارێت. منیش پێم گوت کە دەمەوێت کە بەفر مێرگی مووش سیپیپۆش دەکات لە ژێر دارێکدا پیانۆ بژەنم. باوکم خەونەکەی بەدی ھێنام".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن