Ahsan Mohammed Ahmed Ahmed
11 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2023
ھەولێر - AA
دوای تێپەربوونی پێنج رۆژ بەسەر بوومەلەرزەکاندا، ھاوکارییەکان لە لایەن ھەموو چین و توێژەکانەوە بەردەوامە.
ئەمڕۆ ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەڵاحەددین محەمەد بەھائەددین بەشداری لە کەمپینەکەدا کرد و ھاوخەمی خۆی بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەکە دەربڕی.
سەڵاحەددین محەمەد بەھائەددین لە میانەی لیدوانێکی رۆژنامەوانیيدا گوتی: "ئەمە کارەساتێکی گەورەیە کە بەسەر وڵاتانی دراوسێماندا ھاتووە کە ١٠ شاری گەورەی تورکیا و سووریا زیانییان بەرکەوتووە شتێکی زۆر دەگمەن بووە کە لە ماوەی رابردوودا روینەداوە، بۆیە بە ھەموو توانایەکمانەوە ئەبێت دەستی ھاوکارییان بۆ درێژ بکەین".
گوتیشی: "ئەمە وەک تاقیکردنەوەیەک وایە بۆ ئەوانەمان کەماوین کە چۆن رووبەرووی ئەم بارودۆخە ببینەوە و دەستی ھاوکای بەردەوام بکەین بۆیان ھەر بەو بۆنەیەوە سوپاسی گەلی خۆمان دەکەین کە مەردانە و بە باوڕێکی بەھێزەوە ھاتووەتە مەیدان وبە ھەموو توانایانەوە بەشدارییان لەم کەمینانەدا کردووە، لە سەردانێکماندا بۆ شوێنی روداوەکان زۆر بە دڵخۆشییەوە باسیان لە ھاوکارییەکانی ئێمەیان دەکرد. ئەمەش مایەی دڵخۆشییە،چونکە ئەمڕۆ لەوان قەوماوە، سبەی کەس نازانێت رووبەڕوی کام یەک لە ئێمە بێتەوە جا بۆیە دەبێت ببخشین تا بە بەخشین ماڵو منداڵ و خانەوادەکانمان لە بەڵاو موسیبەت بپارێزین".
ئەمیندای گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ھەروەھا سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانییان راگەیاند و ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.