Abdullah Shukur
18 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2018
منبج - AA
سوپای تورکیا و سوپای ئەمریکا بە ھاوبەشی چالاکی گەڕۆکیان لە شارۆچکەی منبج-ی ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە لە باکووری سووریا ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی خۆجێی منبج وەرگیراون، چەند زریپۆشێکی سوپای تورکیا چوونەتە ناوچەی ساجو ئەو ھێڵەی کە شارۆچکەی جەرابلوس و ھێڵی بەرەی منبج لەیەکتر جیا دەکاتەوە.
ھێزەکانی تورکیا و ئەمریکا، چالاکی ھاوبەشی گەڕۆکیان لە ناوچەیەکی بەرامبەر شارۆچکەی دادات ئەنجامدا کە بنکەی سەربازیی ئەمریکاش لەو شوێنە بوونی ھەیە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.