Muhammed Bilal Kenasari,Ramal Abdullah Mahmood
13 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن – AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێزەر ناوێرت رایگەیاند: "هیوادارین لەگەڵ حکوومەتی تورکیا دەست بە گفتوگۆ بکەین. دوێنێ وەزیری دەرەوە (رێکس تیلەرسن) لەگەڵ هاوتا (تورکییەکەی) قسەی کرد. پێشتر لەسەر زۆر تەوەری جیاواز کۆبوونەوە لەنێوان حکوومەتی تورکیا و حکوومەتی ئێمە ئەنجام دراون".
ناوێرت لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی خۆیدا وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە لەبارەی ئەو کێشانەی کەوتوونەتە ناو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا.
ناوێرت لە بارەی گوتەکانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کە ئاماژەی بەوە دابوو کە هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییەکانیان دەکەن لەگەڵ ئەمریکا، ئاماژەی بەوە دا کە گوێی لە گوتارەکە نەبووە بەڵام چەند گوتەیەکی بیستووە. گوتی: "هیوادارین لەگەڵ حکوومەتی تورکیا دەست بە گفتوگۆ بکەین. دوێنێ وەزیری دەرەوە (رێکس تیلەرسن) لەگەڵ هاوتا (تورکییەکەی) قسەی کرد. پێشتر لەسەر زۆر تەوەری جیاواز کۆبوونەوە لەنێوان حکوومەتی تورکیا و حکوومەتی ئێمە ئەنجام دراون".
ناوبراو هەماهەنگی حکوومەتی وڵاتەکەی و حکوومەتی تورکیای لە بواری ئەمنیدا بە گرنگ لە قەڵەمدا و گوتی: "بە جدی نیگەرانین لەوەی کە ئایا لە بارەی لێکۆڵینەوەکان تورکیا لەگەڵ ئێمە نیازی ئەوەی هەیە هەماهەنگیمان لەگەڵ بکات. لە کۆنسوڵگەرییەکانمان سێ کارمەندی خۆجێی بە جۆرێک لە جۆرەکان بوونەتە رۆڵگێڕ لەگەڵ ئەمنییەت. هیوادارین تورکیا لەگەڵ ئێمە هەوڵی نەدابێت بۆشاییەک لەنێوانمان دروست بێت. پێویستە لە روانگەی ئەمنییەوە حکوومەتی ئێمە و حکوومەتی ئەوان لە هەماهەنگیدابن. دەستبەسەرکردنی کەسانی ئێمە نیشانەی پرسیار دروست دەکات لەبارەی بابەتەکە".
لە وەڵامی پرسیاری "دەنگۆکانی پەیوەندی هەبوونی قەشە ئاندرێۆ برومسۆن و کارمەندانی کۆنسوڵگەری لەگەڵ فەتۆ"، ناوبراو گوتی: "یەکێک لەو پرسیارانەی ئاراستەی حکوومەتی تورکیامان کرد ئەوە بوو کە بەڵگەمان پێشکەش بکەن. تکایە با بەڵگەمان نیشان بدەن و بڵاوی بکەنەوە بە گوزارشتی خۆیان کە پەیوەندییان بە تیرۆرەوە هەبووە. هەروەها رێگە بەو کەسانە بدەن لەگەڵ پارێزەرانیان دابنیشن. هیوادارین ئەو کەسانە لەلایەن پارێزەرانیانەوە نوێنەرایەتییان بکرێت و یەکتر ببینن".