توركيا, هونەر و كلتوور

ئەشکەوتی گۆکگۆل بە بوونی کەشێکی جیاوازەوە دەرگای لێکۆڵینەوەی بۆ جیهانی زانست کردووەتەوە

Gökhan Yılmaz  | 05.12.2023 - نوێکردنەوە : 08.12.2023
ئەشکەوتی گۆکگۆل بە بوونی کەشێکی جیاوازەوە دەرگای لێکۆڵینەوەی بۆ جیهانی زانست کردووەتەوە

Zonguldak

زۆنگۆڵداک - AA

ئەشکەوتی گۆکگۆل لە پارێزگای زۆنگوڵداک کە بەھۆی گالری، پێکھاتە شۆڕبووەکان، کلس و ستوونەکانی ناویەوە بووەتە جێی سەرنج، ھاوکات بەھۆی بە بەردبووە مەرجانییەکانی کە تەمەنیان ملیۆنان ساڵە و ئەو جۆرە توێکڵدارەی لەم دواییانەدا تیایدا دۆزرایەوە، بووەتە بابەتی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە زانیستییەکان.

ئەو ئەشەکەوتە ساڵانە میوانداری لە هەزاران گەشتیاری بیانی و ناوخۆیی دەدات.

ئەشکەوتی گۆکگۆل یەکێک لەو ئەشکەوتانەیە کە لە پارێزگای زۆنگوڵداك باكووری خۆرئاوای توركیا هەڵکەوتووە.

ئەشکەوتەکە سێ هەزار و ٣٥٠ مەتر درێژە و بوونی کەشوهەوایەکی پاک و سروشتی و شوێنی هاتوچۆ و پردێکی شوشەیی، نیگاکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

لە ئەشکەوتی گۆکگۆلدا بوونی چەند جۆرێک مێروویەک سەرنجی لێکۆڵەرانی بۆ لای خۆی راکێشاوە و دەستیان بە توێژینەوە کردووە.

بەرپرسی ئەشکەوتەکە ئاردا یڵماز باسی لەوە کرد کە ئامانجیانە ژمارەی سەردانیکەرانی ئەشکەوتەکە بۆ ١٠٠ هەزار کەس لە ساڵێکدا بەرز بکەنەوە.

ئاردا یڵماز گوتی: "ئەمساڵ ٧٥ هەزار کەس سەردانی ئەشکەوتی گۆکگۆلی کردووە و لە پلانماندا هەیە کە ئەو ژمارەیە بگەیەنینە ١٠٠ هەزار کەس".

گوتیشی: "کەشی ناو ئەشکەوتەکە زۆر جیاوازە لە دەرەوە، چونکە هیچ هەوایەکی پیس ناگات بە ئەشکەوتەکە و ئەوانەی نەخۆشی هەناسەدانیان هەیە، زۆر ئاسوودەن لێرەدا".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın