Sangar Hamad Azeez
21 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "میللەت چی دەویست!، دەیگوت ئەو کەسانەی کە سوکایەتی بە گەل دەکەن نامانەوێت لە پەرلەمانی تورکیا بیانبینین، و هەرئەوەیش رووی دا،لە کۆتاییدا بە دەنگی ٣٧٦ پەرلەمانتار ئەو کارە رووی دا. ئەوانەی دەیانویست پەرلەمان ئیفلیج بکەن، پەرلەمان پێی گوتن 'نەخێر'. دادگا بڕیار لەسەر ئەو کەسانە دەدات. ئینشائەڵڵا چۆنی خێرە ئاوا دەبێت".
لە میانی گوتارێکیدا لە شارۆچکەی یوسیفئالی سەربە پارێزگای ئارتڤین، ئەردۆغان ئەوەی بەبیر هاووڵاتییان هێنایەوە کە ئەمشەو شەوی بەراتە و بەم بۆنەیەوەش پیرۆزبایی لە هاووڵاتییان کرد.
ئەردۆغان وێرای نزاکردن بۆ تورکیا و شەهیدان گوتی: "هەمووکات پێمان وابووە کە گردی شەهید هەرگیز بەتاڵ نییە، زوو یا درەنگ بەسەر تیرۆردا زاڵ دەبین، لەمە دڵنیابن. لە ئێستاشدا بە رۆژانێکی باش تێدەپەرێن".
سەبارەت بە پرسی پارێزبەندی یاسایی و قبووڵکردنی پەرلەمان بۆ گۆڕینی دەستوور ئەردۆغان گوتی: "دوێنێ پەرلەمان ئەو کارانەی کرد کە میللەت دەیویست. ئەو بڕیارەی کە لە پەرلەمان درا لە بارەی پارێزبەندی یاساییەوە بە خێر بەڕێوەدەچێت،میللەت چی دەویست!، دەیگوت ئەو کەسانەی کە سوکایەتی بە گەل دەکەن نامانەوێت لە پەرلەمانی تورکیا بیانبینین، و هەرئەوەیش رووی دا،لە کۆتاییدا بە دەنگی ٣٧٦ پەرلەمانتار ئەو کارە رووی دا. ئەوانەی دەیانویست پەرلەمان ئیفلیج بکەن، پەرلەمان پێی گوتن 'نەخێر'. دادگا بڕیار لەسەر ئەو کەسانە دەدات. ئینشائەڵڵا چۆنی خێرە ئاوا دەبێت".