Muhammet Ali Kemal
21 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2016
کەشتییەکی کۆنتەینەرهەڵگری وڵاتی پەنەما بەناوی ''MSC Danit'' لە نۆکەندی چاناکالەوە تێپەڕی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، ئەو کەشتییە کە لە سعوودیەوە بەڕێ کەوتووە بۆ ئەوەی بچێت بۆ ئیزمیت، ٣٦٥ مەتر درێژە و ١٥٣ هەزار و ٩٢ تۆن قورسە، لەکاتی تێپەڕینی بە نۆکەندەکەدا دوو کەشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەناراوەکان یاوەریان کردووە.
نۆکەندەکە لە کاتی تێپەڕینی ئەو کەشتییە زەبەلاحەدا بەڕووی کەشتییەکانی دیکەدا کە بە ئاراستەی جیاواز تێدەپەڕین، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش، داخرا.