Etem Geylan,Muhammet Ali Kemal
28 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا رۆژهه‌ڵاتی فورات به ئارامی، ئاسایش و سه‌قامگیری شاددهكهینهوه، وه‌ك چۆن له ناوچه‌كانی دیكه‌دا ئاسایشمان ده‌سته‌به‌ركردووه. به‌و ئامانجه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و رووسیا و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه هێزیان هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا، به‌رده‌وامه. له‌گه‌ڵ هه‌ردوولاشدا دانوستانی ئه‌رێنیمان ئه‌نجامداوه. له‌كاتێكدا به‌رده‌وامین له هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانمان، هاوكات ئاماده‌كاریشمان بۆ هه‌نگاوی داهاتوو ته‌واوكردووه. له‌م قۆناغه‌دا ئامانجمان ئه‌وه‌یه، له‌پاڵ به‌هێزكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆماندا، گرنتیی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بكه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا گوتى: "توركیا ته‌نها له پێناو وشككردنی ره‌گ و ریشه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا هه‌وڵی نه‌داوه، به‌ڵكو هاوكات له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی ئه‌و قه‌یرانه مرۆییانه‌ی به هۆی پێكدادانه‌كانه‌وه، رووده‌ده‌ن هه‌وڵ ده‌دات".