توركيا, سياسەت

ئەردۆغان: "ھاوپەیمانی جەھەپە و ھەدەپە وەک رۆژی روون دیارە"

ئەردۆغان لەبارەی ھاوپەیمانی پارتەکانی جەھەپە و ھەدەپە گوتی: "جه‌هه‌په‌ و له‌پاڵیشیدا هه‌ده‌په‌ و ئه‌وانی دیكه‌، هاوپه‌یمانیی ئێوه‌ وه‌ك رۆژی روون دیاره‌. ئێمه‌ ئێوه‌ له‌ ده‌نگتانه‌وه‌ ده‌ناسینه‌وه‌".

Abdullah Shukur, Ramal Abdullah Mahmood  | 22.02.2019 - نوێکردنەوە : 22.02.2019
ئەردۆغان: "ھاوپەیمانی جەھەپە و ھەدەپە وەک رۆژی روون دیارە"

Arbil

موغلا - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتارێکی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە شاری موغلا گوتارێکی پێشکەش کرد.

ئەردۆغان لەبارەی ھاوپەیمانی پارتەکانی جەھەپە و ھەدەپە گوتی: "جه‌هه‌په‌ و له‌پاڵیشیدا هه‌ده‌په‌ و ئه‌وانی دیكه‌، هاوپه‌یمانیی ئێوه‌ وه‌ك رۆژی روون دیاره‌. ئێمه‌ ئێوه‌ له‌ ده‌نگتانه‌وه‌ ده‌ناسینه‌وه‌".

ئەردۆغان لەمبارەەیەوە رەخنەی لە کڵچدارئۆغڵو گرت و گوتیشی: "(کڵچدارئۆغڵو) ھەموو ھەڵبژاردنێک دەدۆڕێنێت، زۆر سەیر بە کورسیەکەوە نوساوە. لە ھیچ کوێی دنیا، ھیچ سیاسیەک دوای ھێندە دۆڕاندن لە کورسیەکەیدا نەماوەتەوە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: "ھاوپەیمانیی زیللەت، لەنێو شەڕی لیستەکاندا، فێڵ و تەڵەکەکاندا، شەڕ و بێنەوبەردەدا نغرۆبوون. ئەمە جگە لەوەی لە ئیزمیرەوە تا بەیۆغڵو، لە زۆر شوێن کاندیدی ئەوتۆیان دەستنیشانکردووە کە خەڵک بە ئەرێنی لێیان ناڕوانێت".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ھەڵبژاردنی ٣١ی ئادار گوتی: "ھێزە ئەمنییەکانمان دەریان خستووە پەکەکە ھەموو ھیوایەکی لەسەر سەرکەوتنی ھاوپەیمانی زیللەت لە ٣١ی ئادار ھەڵچنیووە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆتادا باسی لە ھێرشکردنە سەر ئابووری وڵاتەکەی کرد و گوتی: "ئەوانەی ھێرش دەکەنە سەر ئابووریمان، چاودەبڕنە نان و خۆراک و گیرفانمان، سنووریان بۆ دادەنێین".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın