Abdullah Shukur
15 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2017
دەوحە - AA
سەرکۆمارى تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان:
"رووسیا لە مانگى ئەیلوولى 2015وە لە سووریا بوونى هەیە. ئێرانیش لە رێگەى ملیشیاکانى شیعى خاوەن نفوزى خۆیەتى لەو وڵاتە. ئێمە خاوەنى سنوورێکى درێژین لەگەڵ سووریا. میواندارى سێ ملیۆن هاووڵاتى سوورى لە وڵاتەکەمان دەکەین. گەورەترین بار لە سووریا لەسەر شانى ئێمەیە. بۆ چارەسەى قەیرانى سووریا رۆڵى زۆر جددى دەکەوێتە سەر وڵاتان. ئاشتى لەو وڵاتە پێش هەموو شتێک پێویستە لە قازانجى سوورییەکان بێت ئینجا بەرژەوەندییەکانى ئەم سێ وڵاتە".
سەرکۆمارى تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە بۆ ئاسایش و ئاسوودەیى گەلى سووریا کار دەکەن. گوتیشى: "ئێمە دەمانەوێت لە سووریا خوێنڕشتن بوەستێت و هیچ ستەملێکراو، منداڵ و پیرێک بریندار نەکرێت و نەکوژرێت".
سەرکۆمارى تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەى ئەلعەرەب هەڵسەنگاندنى بۆ پێشهاتەکانى ناوچەکە کرد.
ئەردۆغان جەختى لەوە کردەوە کە لە لەگەڵ دەستپێکى رووداوەکانى سووریا لە ساڵى 2011، هاوشانى سعوودیە و قەتەر بۆ چارەسەرکردنى قەیرانەکە کار دەکەن. گوتیشى: "دەمەوێ ئەو راستییە بڵێم. لەگەڵ دەستپێکى رووداوەکانى سووریا، بە مەبەستى ئاسایش و ئاسوودەیى گەلى سووریا پێکەوە هاوشانى سعوودیە و قەتەر هەوڵى زۆرمان داوە. ئێمە دەمانەوێت لە سووریا خوێنڕشتن بوەستێت و هیچ ستەملێکراو، منداڵ و پیرێک بریندار نەکرێت و نەکوژرێت. ژێرخانى سووریا خاپوور کراوە. بە زووترین کات دەمانەوێت ئاشتى هەمیشەیى دەستەبەر بکرێت. لە گەشتەکەم بۆ هەر سێ وڵاتى بەحرێن، سعوودیە و قەتەر باسى پەیوەندییەکانى دووقۆڵى و پێشهاتەکانى ناوچەکە کردووە. پێکەوە هەنگاو بۆ دەستەبەرکردنى سەقامگیرى ناوچەکە دەهاوێژین".
ئەردۆغان لەبارەى پرسیارى ئەوەى کە ئایا پەیوەندی سێ قوڵى رووسیا، تورکیا و ئێران دەتوانێ کۆتایى بە تراژیدیاى سووریا بهێنێت؟ گوتى: "لێرەدا پێویستە باسى سێ راستى بکەین. رووسیا لە مانگى ئەیلوولى 2015وە لە سووریا بوونى هەیە. ئێرانیش لە رێگەى ملیشیاکانى شیعى خاوەن نفوزى خۆیەتى لەو وڵاتە. ئێمە خاوەنى سنوورێکى درێژین لەگەڵ سووریا. میواندارى سێ ملیۆن هاووڵاتى سوورى لە وڵاتەکەمان دەکەین. گەورەترین بار لە سووریا لەسەر شانى ئێمەیە. بۆ چارەسەى قەیرانى سووریا رۆڵى زۆر جددى دەکەوێتە سەر وڵاتان. ئاشتى لەو وڵاتە پێش هەموو شتێک پێویستە لە قازانجى سوورییەکان بێت ئینجا بەرژەوەندییەکانى ئەم سێ وڵاتە. کۆبوونەوەکانى ئاستانا لەبارەى دەستەبەرکردنى ئاگربەست لە سووریا گرنگە".