Fahrettin İbrahim
20 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "بەرهەمی کردەوە بونیادنەرەکانمان بەم زووانە دەخۆین و گەمارۆکان بۆ خۆمان دەکەین بە دەرفەت".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی بەشداریان لە کۆبوونەوەی پەیوەندییە بازرگانییە دەرەکییەکان کرد کە لە کۆشکی چانکایا بەڕێوەچوو.
ئەردۆغان لە گوتەیەکدا رایگەیاند: "بەرهەمی کردەوە بونیادنەرەکانمان بەم زووانە دەخۆین و گەمارۆکان بۆ خۆمان دەکەین بە دەرفەت".
لە سەرەتادا سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "دوای رووسیا، ئەنقەرە و تاران، ئێستا بەرەو ئەنجامدانی چوارەمین کۆبوونەوەی لووتکە دەچین. چونکە دەبێ ئاسایشی ناوچەکە بپارێزین".
ئەردۆغان رایگەیاند کە سەردانەکەی رووحانی دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە دانوستانەکانی پێشخستنی 'رێککەوتنی بازرگانی بژاردە'.
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "نابێ ھیچ کەسێک بیر لەوە بکاتەوە کە بەھۆی سزاکانی سەر ئێران، ئێمە کۆتایی بە پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکانمان لەگەڵ ئێران دەھێنین".
ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە: "بەھێزکردنی پەیوەندییە سیاسییەکان بە رێگەی پەیوەندییەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری بە قازانجی ھەردوو وڵات دەبێت. ئێمە وەک تورکیا ئامادەین ئەرکی خۆمان لەمەڕ گەیاندنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بە ئاستی پێویست بھێنینە جێ".
لەبارەی رۆڵی تورکیا لە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ناچارین رێگری لەوە بکەین کە بڕیاری گەماڕۆی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بەربەست لە بەردەم گەیشتنمان بە ئامانجەکانمان دابنێ".