Hamdi Çelikbaş,Ramal Abdullah Mahmood
21 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا به ره‌چاوكردنی جیاوازی كاتی ده‌ركه‌وتن و ئاوابوونی رۆژ كاتژمێره‌كانی ده‌نگدانی له چه‌ند پارێزگایه‌ك گۆڕی.
به‌پێی بڕیاری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا كه له ژماره‌ی دووباره‌ی رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه كاته‌كانی ده‌نگدان له پارێزگاكانی توركیا بۆ هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كانی توركیا كه بڕیاره ٣١ی ئاساری ٢٠١٩ به‌ڕێوه بچن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه.
له بڕیاره‌كه‌دا به ره‌چاوكردنی جیاوازی كاتی ده‌ركه‌وتن و ئاوابوونی رۆژ كاتژمێره‌كانی ده‌ستپێكردن و كۆتاییهاتنی كاتی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له چه‌ند پارێزگایه‌ك گۆڕاون.
به‌م پێیه پرۆسه‌ی ده‌نگدان له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی ئادیامان، ئاگری، ئارتڤین، بینگۆل، به‌دلیس، دیاربه‌كر، ئه‌لعه‌زیز، ئه‌رزنجان، ئه‌رزه‌ڕۆم، عه‌نتاب، گیره‌سون، گوموشهانه، هه‌كار، قه‌رس، ماڵاتیا، مه‌ڕه‌ش، ماردین، موش، ئۆردو، ریزه، سێرت، سیواس، ترابزۆن، دێرسم، ئورفا، وان، بایبورت، باتمان، شرنه‌خ، ئه‌رده‌خان، ئیدر و كلیس له كاتژمێر ٠٧:٠٠ ده‌ست پێده‌كات و له كاتژمێر ١٦:٠٠ كۆتایی دێت.
جگه له‌و پارێزگایانه له پارێزگاكانی دیكه‌ی توركیا پرۆسه‌ی ده‌نگدان له كاتژمێر ٠٨:٠٠ ده‌ست پێده‌كات و له كاتژمێر ١٧:٠٠ كۆتایی دێت.