Enes Kaplan,İlkay Güder
27 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2018
ئەنقەرە- AA
رەجەب تەیب ئەردۆغان کە بۆ یەکەمجار لە رۆژی ٢٨ی ئابی ٢٠١٤دا وەک سەرکۆمار لە لایەن گەلەوە هەڵبژێردرا، چوارەم ساڵی لە ئەرکەکەیدا لە لووتکەی دەوڵەتدا تەواوکرد.
لە چوارچێوەی سیستمی سەرۆکایەتییدا و لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماردا کە لە ٢٤ی حوزەیراندا بەڕێوەچوو، ئەردۆغان جارێکی دیکە وەک سەرکۆمار بە دەنگی ٢٦ ملیۆن و ٣٣٠ هەزار و ٨٢٣ کەس، هەڵبژێردرایەوە و بووە یەکەم "سەرۆک"ی سیستمی نوێ.
لەو رێورەسمی دەستبەکاربوونی ئەردۆغان لە سەرۆکایەتی کۆمار کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی سازکرا لە دەرەوەی وڵاتەوە ٢٢ سەرۆکی وڵات لە وڵاتانی بەلقان، قەوقاز و ئاسیای ناوەڕاست و نوێنەرە ئایینی و سیاسییەکان، بەشداربوون.
ئەردۆغان وەک سەرکۆمار لەگەڵ سەرۆکی سەرجەم وڵاتە گرنگەکانی جیهاندا کۆبووەتەوە.
سەرکۆماری تورکیا، ماوەی چوار ساڵی رابردووی لە ئەرکەکەیدا لە رێگەی سەردانەکانی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، خشتەیەکی چڕوپڕی لە کار هەبووە و تەنها لەماوەی ساڵێکدا، ٣٠ سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجامداوە.