Yeşim Sert Karaaslan
27 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك سه‌باره‌ت به داواكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دادگاییكردنی جهنەراڵهکانی میانمار له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی موسڵمانانی روهینگیا رایگەیاند "نابێت ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی دامه‌زراوه‌كان به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دۆزینه‌وه‌ی تاوان و ئیدانه‌كردنی تاوانه‌كه سنووردار بكرێت. ده‌بێت پلانی به‌په‌له و كاریگه‌ر ببیستین بۆ چۆنیه‌تی راگرتنی ئه‌و تاوانه".
له بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، چه‌لیك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه موسڵمانانی رۆهینگیا رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی به‌رنامه بۆ داڕێژراو بوونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش به به‌رچاوی هه‌موو دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه درێژه‌ی هه‌یه، نه‌دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك له لایه‌ن دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه بۆ راگرتنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه بكوژانی بوێركردووه.
عومەر چه‌لیك باسی له‌وه كرد كه ئه‌ركی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له میانمار كه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دامه‌زراوه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ته‌واوكردووه كه ماوه‌ی 18 مانگی خایاند له راپۆرته‌كه‌دا به ئاشكرا ئاماژه به‌وه كراوه كه كۆمه‌ڵكوژی دژ به موسڵمانانی ئاراكان ئه‌نجامدراوه و گوتی: "راپۆرته‌كه بێ جیاكاری له نێوان به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كان، به‌ڕوونی تاوانی وه‌ك ده‌ستدرێژیی به‌كۆمه‌ڵ بۆ سه‌ر ژنان، په‌لاماردانی منداڵان و سووتاندنی گونده‌كان ده‌ست نیشان ده‌كات".
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه جینۆسایدی موسڵمانانی ئاراكان هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ جینۆسایده‌كانی دیكه‌ی جیهان و له‌ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه:
"هه‌موو شتێك روونه و به‌رپرسانی سوپای میانمار تاوانی جه‌نگیان دژی موسڵمانانی ئاراكان ئه‌نجامداوه و تاوانه‌كانیش به‌رده‌وامن. ئه‌ركی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ش پێویسته به‌ده‌ستنیشانكردنی تاوانه‌كان و ئیدانهكردنهوه سنووردار نه‌بێت. پێویسته پلانی خێرا و كاریگه‌رمان هه‌بێت بۆ راگرتنی ئه‌م تاوانانه. ئه‌م تاوانه ساڵێكه به‌رده‌وامه و ساڵێكه هیچ كارێك نه‌كراوه رایبگرێت. هه‌مووان ده‌یانه‌وێت هه‌نگاوێك ببینن بۆ راگرتنی ئه‌م تاوانانه".