AA
26 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "ئه‌وانه‌ی كه ناتوانن شایه‌نی ئه‌وه بن كه ته‌نانه‌ت ببن به میراتگری بیزه‌نتییه‌كان، ئه‌مڕۆ به پشتیوانیی ئه‌ورووپییه‌كان به‌شوێن نادادیی، نایاسایی و چهتهگهرییهوهن، مانای ئه‌وه‌یه كه نه‌یانتوانیوه په‌ند له مێژوو وه‌ربگرن".
لە میانی به‌شداریکردنی له رێوره‌سمی به‌رزڕاگرتنی ٩٤٩ههمین ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی ماڵازگیرت کە له پاركی نیشتمانیی ماڵازگیرت بەڕێوەدەچێت، سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا ئەردۆغان رایگەیاند: ''ئێمە وەک چۆن چاو نابڕینە خاک، سەروەری و بەرژەوەندی کەس، هەرگیز رێگە نادەین چاوببڕدرێتە ئەوانی خۆشمان''.
گوتیشی: "بانگێشتی موخاتهبهكانمان ده‌كه‌ین كه خۆیان چاك بكه‌ن، خۆیان له‌و هه‌ڵانه به‌دووربگرن كه ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونیان".
ئەردۆغان هۆشداریدا بەوانەی بیانەوێت ئارامگریی و توانای تورکیا تاقی بکەنەوە و، رایگەیاند: ''دەمەوێت هەموو کەسێک بزانێت کە ئیدی تورکیا وڵاتێک نییە ئارامگریی، پێداگریی، توانا و بوێریی تاقی بکرێتەوە''.
گوتیشی: "توركیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئیجه و ده‌ریای ره‌شیش مافی خۆی وه‌رده‌گرێت".
هەروەها ئه‌ردۆغان هۆشداری توندی دا لەبارەی ئەوانەی پیلان دژ بە وڵاتەکەی دەگێڕن و، رایگەیاند: "ئه‌وانه‌ی كه هێشتا له ئاره‌زووی ئه‌وه‌دان ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر توركیا بكه‌ن، ناتوانن ئه‌و هه‌له‌یان ده‌ست بكه‌وێت بۆی ده‌گه‌ڕێن".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، جەختی لەسەر هەڵوێستی ولاتەکەی کردەوە و، رایگەیاند: ''کە گوتمان دەیکەین، دەیکەین قوربانیشی بۆ دەدەین. ئەوەی دەخوازێت بۆ قوربانیدان رووبەڕوومان ببێتەوە با بفەرموێت بێت. ئەگەر نا با لاچن لەبەردەمماندا''.