Fecri Barlık
26 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2020
سێرت- AA
دوو تیرۆریستی پەکەکە کە یەکێکیان لە لیستی سووری داواکراوەکانی ئینتەرپول-دایە لەڕێگەی باوەڕپێهێنانەوە خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە و رێوشوێنی یاسایی لەبارەیانەوە گیراوەتە بەر.
لە روونکردنەوەیەکی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سێرت-دا هاتووە "هەوڵەکان بۆ باوەڕهێنان بە ئەندامەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە /کەجەکە بۆ خۆبەدەستەوەدان بەردەوامە".
لە روونکردنەوەکەدا ئاشکرا کراوە کە زانیاری ئەوەیان پێگەیشتووە ئەو دوو تیرۆریستە داواکراوە لە باکووری عێراق چالاکییان ئەنجامداوە و هاتووە "وامان کرد دوو ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە کە لە باکووری عێراق چالاکییان ئەنجامدەدا خۆیان بەدەستەوە بدەن، یەکێک لەو تیرۆریستانە لەلایەن ئینتەرپول-ەوە داواکراوە و ئێمەیش بەپێی رێنماییەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی سێرت رێوشوێنی یاساییمان گرتەبەر".